سیستەمی کارەبای عێراق ٧٠٠ مێگاوات لە کارەبای نشتیمانی لەدەستدەدات

وەزارەتی کارەبای عێراق ڕایگەیاند: بەهۆی کاری تێکدەری لە رۆژهەڵاتی بەغدا ٧٠٠ مێگاوات کارەبای نشتیمانی کەمی کردووە کەمی کردووە لە تەواوی عێراق.

ئەمرۆ چوار شەممە ئەحمەد موسەوی وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕیگەیاند: "وەزارەتی کارەبای عێراق داوای لێبوردن لە هاوڵاتیان دەکات بەهۆی کەمبوونەوەی کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نشتیمانی لە بەغدا و پارێزگاکانی عێراق، زیادبووونی پڵەی گەراما و زیابوونی خواستی زیاتر لەسەر کارەبای نشتیمانی یەکێکە لە هۆکارەکانی کەم بوونەویە کاتژمیریەکانی پێدانی کارەبای نشتیمانی."

هەروەها ئەحمەد موسەوی ڕاشیگەیاند: "بەهۆی نەبوونی بوودجەی پێویست بۆ کارکردنی یەکە بەرهەم هێنەرەکانی کارەبا کە پێویست بوو بۆ وەرزی هاوین تەواو بوونایە بۆ کارکردن لە هاوین بەلام نەکرا."

هەروەها ناوبرا ئاماژەشی بەو هێرشانەی گروپە یرۆرستیەکان کرد لە عێراق و ووتی: ''بەردەوام هێڕش کردن و ئامانج کردنی هێڵەکانی گواستنەوەی وزەی کارەبا لەلایەم گروپە تیرۆرستیەکان کاریگەری لەسەر کاتەکانی دابین کردنی کارەبای نشتیمانی کردووە، بۆ نموونە رۆژی دووشەممەی ڕابردوو هێڵی گواستنەوەی کارەبای مەنسور-دیالە تەقێندرایەوە، هەروەها دوێنێ سێ-شەممە بەهۆی کاری تێکدەرانە هێلی گواستنەوەی کارەبای هێلی ئەمین لە رۆژهەڵاتی بەغدا ٧٠٠ مێگاوات کارەبای نشتیمانیمان لەدەستدا."

هەروەها ناوبراو روونیشی کردەوە کە زۆربەی پرۆژەکان و چاکردنەوەی تۆرەکانی گواستنەوە و دابەشکردن وەستاوە بەهۆی ئەوەی وەزارەت هیچ جۆرە قەرزێک نادات و هیچ بودجەیەک دیاری نەکراوە بۆ دابین کردنی بری کارەبای خوازراو، خەتیشی کردەوە وەزارەتی کارەبا هیچ برە پارەیەکی وەرنەگرتووە بۆ رووبەربوونەوەی داوکاری و خزمەتی هاووڵاتیان لەم دۆخەی کە هەیە بەهۆی بڵاوبوونەوی ڤایرۆسی کۆرۆناو قەیرانی کۆبوونەوەی قەرز لەسەر هاووڵاتیان.

ز.ش