سەبارەت بە ئاڵۆزییەکانی لیبیا ٤ وڵاتی ئەوروپا لە میسر کۆدەبنەوە

پاش ئەوەی دەوڵەتی تورک بڕیاری ناردنی هێزی سەربازی بۆ لیبیا دەرکرد، هەریەک لە وەزارەتەکانی دەرەوەی وڵاتانی ئیتاڵێا، یۆنان، فەرەنسا و قوبرس وابڕیارە ڕۆژی چوارشەممە لە قاهیرەی پایتەختی میسر کۆببنەوە و دۆخی لیبیا تاوتوێ دەکەن.

سەمیح شوکری وەزیری دەرەوەی میسر ڕایگەیاند، بانگهێشتی هەریەک لە وەزیرەکانی دەرەوەی وڵاتانی ئیتاڵیا، فەرەنسا، یۆنان و قوبرس-مان کردووە بۆ قاهیرە.

وەزیری دەرەوەی میسر ڕاشیگەیاندووە، کۆبوونەوەکەی وەزیرانی دەرەوەی ئەو وڵاتانە تایبەت دەبێت لەسەر دۆخی لیبیا و ٨ی ئەم مانگە لە قاهیرە کۆدەبنەوە.

لەلایەکی دیکەشەوە، تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری دەوڵەتی تورک ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، کە ئەوان دەستیان کردووە بە ناردنی هێزی سەربازی بۆ لیبیا.

لەو نێوەندەشدا، خەلیفە حەفتەر فەرماندەی سوپای نیشتیمانی لیبیا لە ٣ی ئەم مانگە لە لێدوانێکی تەلەفزیۆنیدا دژی دەستوەردانە سەربازییەکانی دەوڵەتی تورک وەستایەوەو بانگی"سەفەربەری" و " جیهادی " کردبوو.

ب.ش