سەدر: ئەگەر ڕێکنەکەوین دەچینە ناو ئۆپۆزسیۆن

موقتەدا سەدر لەگەڵ هاوپەیمانیى فەتح ڕیکەوت بۆ ئەوەی حکومەت دروستبکەن و وتی "لەسەر کاندیدیکی تەکنۆکرات و سەربەخۆ ڕیکەوتوین. ئەگەر حکومەتیش پیک نەێت ئێمە بەشداری ئۆپزسێۆن دەبین".

لە دوای هەڵبژاردن و بە ئامانجی دروستکردنی حکومەتی نوێ هەریەک لە هاوپەیـمانی سائیرۆن بە سەرۆکایەتیى کەسیاتی دیاری شیعە موقتەدا سەدر لەگەڵ هاوپەیمانیی فەتح بە سەرکردایەتیی دامەزڕینەری حەشدی شەعىی هادی عامری کۆبوونەوە.

هەروەها کۆبوونەوەیەکی تایبەتیش لەنێوان هەریەک لە موقتەدا سەدر و عامری لە ماڵی موقتەدا سەدر لە نەجەف بەڕێوەچووە. سەرچاوەیەکی نزیک لە سەدرەوە رایگەیاند، لە ئەنجامی ئەو کۆ بوونەوەیەدا هەر دوو هاو پەیمانیی سائیرون و فەتح ڕێكەوتوون  کابینەی چوارمی حکومەت پێک بێن.

'کاندیدی تەکنۆکرات و سەربەخۆ'

سەدر لە ڕێی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە ڕایگەیاند، لەسەر سەرۆک وەزیران ڕیکەوتوون لەگەڵ فەتح، ئەو کەسەی دەبێتە سەرۆک وەزیران دەبێت کەسێکی "تەکنۆکرات و سەربەخۆ" بێت. ئەگەر وا نەبێت ئەوە لە هەوپەیمانییەکە دەکشێتەوە دەچێتە ناو ئۆپزسێۆنەوە.

سەدر وتویەتی "لەگەڵ گەورەکانى عێراقدا و بە بڕیارێکى تەواو رەسەنی عێراقی بۆ سەرۆک وەزیرانى لەسەر چەند پاڵێوراوێکى سەربەخۆ و تەکنۆکرات رێککەوتوین. ئەو سەرۆک وەزیرە دەبێت کابینەکەى بەدوور بێت لە جیاکاریى حیزبی، قەومی و ئایینى و دەبێت کەسانى بە ئەزموون کە لە گەندەڵییەوە نەگلابن و شارەزا بن بۆ کابینەکەى هەڵببژێرێت".

سەدر وتیشی، هەندێک کەسایەتیی سیاسی بیرۆکەی 'تەکنۆکرات' و 'سەربەخۆ' قەبووڵ ناکەن، ئەوانە دەیانەوێت دیسان عێراق بکەنە ناو چوارچێوە گەندەڵی، ئەگەر وا بەردەوام بێت من دەچمە ناو ئۆپزسیۆنەوە.

دوای لێدوانەکەی سەدر دەنگۆیک هەیە کە دەڵێن، هەر یەک لە هەوپەیمانی فەتح و سەدر وەک یەک بێر ناکەنەوە لەسەر کاندیدی سەرۆک وەزێران، مەرجەکانی سەدر لەسەر سەرۆک وەزیران لەلایەن هەوپەیمانیی فەتح-ەوە قەبووڵ نەکراوە، لەبەر ئەوەش تا ئیستا حکومەت دروستنەکراوە.

'عەبادی دەکشێتەوە'

هەروەها حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئێستای عێراق راگەیاندراوێکى بڵاوکردووەتەوە و تیادا بەڵێنى ئەوەى داوە کە لە پۆست سەرۆک وەزیرانى بکشێتەوە.

ر.م