سەدر خۆپیشاندەران تۆمەتبار دەکات و دەڵێت ئاڕاستە دەکرێن

بەهۆی ئەوەی خۆپیشاندەران ڕازی نەبوون بەشداری خۆپیشاندانە ملیۆنیەکەی سەدڕ ببن لە بەغدا، سەدڕ بڕیاریدا بکشێتەوە لە گۆڕەپانەکانی خۆپیشاندان و چادرەکانیشی هەڵگرێت.

سەدر لایەنگرانی ئاگادارکردەوە لە گۆڕەپانەکانی خۆپیشاندان بکشێنەوە و چادرەکانیان هەڵگرن بەهۆی ئەوەی بەدەم داواکەی سەدڕەوە نەهاتن و ئامادە نەبوون بەشداری خۆپیشاندانە یەک ملیۆنیەکەی دوێنێی هەینی ببن.

هەروەها سەدڕ لە توێتەردا خۆپیشاندەرانی گۆڕەپانەکانی تۆمەتبار کرد بەوەی دەستی دەرەکی لەناویاندا بوونی هەیە و ئاڕاستەیان دەکات.

لە هەمان کاتدا لە شاری بەسڕا زۆربەی چادر و کەلوپەلی خۆپیشاندەران سوتێنران و بەرپرسی کاروباری ئەمنی بەسڕا فەریق ڕوکن قاسم نزال ئاماژەی بەوە کردوە کە بڕیاریانداوە هێزەکانیان لە دەوروبەری بازنەی خۆپیشاندان بڵاوە پێ بکەن بۆ ئەوەی نەهێڵن تێکدەر و نێردراو دزە بکەنە ناو گۆڕپانی خۆپیشاندەران.

ف.ق