سەرچەتەیەکی داعشی سەربە تورکیا لە لیبیا دەستگیرکرا

هیزەکانی خەلیفە حەفتەر وەک خۆیان ڕایانگەیاندووە، مەترسیدارترین داعشی سوریایان لە نزیک تەرابلس دەستگیرکردووە، کە بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی میت'ی تورکیا و ئەردۆغان ڕەوانەی لیبیا کراوە.

دوێنێ هێزەکانی سوپای نیشتیمانی لیبیا کە خەلیفە حەفتەر سەرۆکایەتییان دەکات، ئاهەنگیان گێڕا، بەوپێیە مەترسیدارترین چەتەی داعشی سورییان لە بەرەکانی جەنگ لە نزیک تەرابلوس دەستگیر کردبوو.

محەمەد رویزانی ناوی ئەو چەتە سوریەیە کە بە فەرمانی ئەردۆغان لە سوریاوە لەگەڵ چەندین چەتەی دیکە ڕەوانەی لیبیا کراون بۆ مەبەستی هاوکاری حکومەتی ویفاق لە تەرابلس.

ئەحمەد مسماری لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، محەمەد ڕەوزانی ناسراو بە ئەبوبەکر رویزانی بە چاودێری هەواڵگری تورکیا کە لە هەمان کاتدا سەرچەتەی فەیلەقی شامە لەگەڵ فەرماندەکانی تورکیا هاتووەتە تەرابلس.

مسماری دەڵیت، ئەوەش بەڵگەیەکی حاشا هەڵنەگرە بۆ هەبوونی پەیوەندی نێوان ئەردۆغان و چەتەکانی داعش.

دوێنێ ڕوانگەی سووری بڵاویکردەوە کە لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا ئەردۆغان ٥٠٠ چەتەی دیکەی بردووەتە لیبیا بۆ بەرگری لە حکومەتەکەی فایز سەراج لە تەرابلس، ئەو هەنگاوەش سەرۆکی ئەمریکای توڕە کردووە و لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ئەردۆغان کە ڕۆژی شەممە ئەنجامیداوە، داوای کردووە بە زوترین کات ئاگر بەست لە لیبیا ڕابگەیەنێت.

ف.ق