سەرکردە شیعیەکان لێدوانیان دا

هێزی حەشدی شەعبی عێراق کە بە لایەنگری ئێران لەقەڵەم دەدرێت، هەندێک عێراقی تۆمەتبار کرد کە لەبارەی قاسم سلێمانییەوە زانیاریان بە ئەمریکا داوە.

حەشدی شەعبی رایگەیاند، وای بۆ دەچن کە زانیاریی لەبارەی قاسم سلێمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس لەلایەن هەندێک لە عێراقییەکانەوە دراوەتە ئەمریکا.

لە راگەیاندراوێکدا ئەوە راگەیاندراوە کە فرۆکەی سلێمانی لە شام-ی پایتەختی سوریاوە کاتژمێر ١١:٠٠ی شەوی رباردوو هاتوەتە ناو فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا.

حەشدی شەعبی ئەوەشی راگەیاندووە کە، ئەبو موهەندیس لە فرۆکەکەی سلێمانیدا نەبوو، بەڵام بۆ پێشوازی چوەتە فڕۆکەخانە، ئەوان وای بۆ دەچن کە زانیارییە هەواڵگرییەکان لەلایەن هەندێک لە عێراقییەکانەوە دراوەتە ئەمریکا.

لە راگەیاندراوەکەدا ئەوەش وتراوە، هێرشەکان لەلایەن فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئەمریکی نیوەشەوی رابردوو ئەنجام دراوە، ئەوەش راگەیاندراوە کە کاتێک ئۆتۆمبیلەکات بەڕێکەوتوون و گەیشتنە بەردەم دەرگای فڕۆکە خانەوە، رووداوەکە قەوماوە.

ناسنامەی کەسانی دیکە کە کوژراون

ئەوەش راگەیاندراوە کە وێڕای سلێمانی و ئەوبو موهەندس، زاوای سلێمانی و بەرپرسی پەیوەندییەکای خەڵک-ی حەشدی شەعبی بەناوی محەمەدرەزا جابری، حەسەن عەبدولهادی، ئەندامانی حەشدی شەعبی بەناوی حەیدەر عەلی، محەمەد ئەلشیبانی و سامر عەبدوڵا لەو هێرشە ئاسمانییەدا گیانیان لەدەست داوە.

سەدر: ئامادەین

سەرکردە شیعەکان لێدوای جۆراوجۆریان دا و ناڕەزایی خۆیان نیشان دا. سەرەتا سەرکردەی رەوتی سەدر، موقتەدا سەدر لێدوانی دا و وتی: "بەهۆی شەهیدکردنی حاجی قاسم سلێمانی، سەرەخۆشی لە حکومەتی ئێران دەکەین".

سەدر وتیشی، لیوای سەرای سەلام و سوپای مەهدی ئامادەنە و وتی: "هێرش لەدژی سلێمانی، هێرش لەدژی جیهادیستەکان و شۆڕشگێڕان".

سەرکردە شیعەکە ئەوەشی راگەیاند کە هێزەکانیان بۆ پاراستنی عێراق ئامادەن.

ئەلعامری داوای یەکێتی کرد

فەرماندەی لیوای بەدری حەشدی شەعبی و فەرماندەی گشتی حەشدی شەعبی هادی ئەلعامری بانگەوازییەکی کرد و وتی: "با هێزە نەتەوەییەکانی وڵات هەموویان ببنە یەک".

عامری کە سەرکردەی فراکسیۆنی فەتحە لە پەرلەمانی عێراق بۆ دەرکردنی سەربازانی ئەمریکی لە عێراق بانگەوازی بۆ هێزە نەتەوەییەکان هەموویان کرد کە لە هەمان بەرە ببنە یەک.

غەزعەلی: لە ماوەیەکی نزیکدا دەستکەوتی گەورە بەدەست دەخەین

قەیس خەزعەلی سەرکردەی عەسایب ئەهل حەق-یش وتی: "شەهیدکردنی سلێملنی و ئەبو مەهدی موهەندیس ئەنجامێکی سرووشتییە، بەڵام ئەو لەدەست دانە دەبێتە بەشی ئەمریکا و ئیسرائیل. قوربانی خوێنی ئەبو مەهدی دەبێتە هۆی رووخانی ئەمریکا، قوربانی خوێنی سلێمانیش دەبێتە کۆتایی ئیسرائیل".

غەزعەلی بانگەوازی بۆ موجاهیدان کرد کە ئامادە بن و راشیگەیاند کە لە ماوەیەکی کورتدا دەستکەوتی گەورە بەدەست دەخەن.

ف.ق