سەرۆک وەزیرانی عێراق دەست لە کار دەکێشێتەوە

دوای نزیکەی دوو مانگ لە بەردەوامیی خۆپیشاندانەکان، عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق ناچار بوو، دەستلەکار بکشێنێتەوە.

عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەو ئاماژەی بەوەکردووە، کە داواکاریی دەستلەکارکیشانەوەی دەنێرێت بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.

سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە ڕاگەیەندراوەکەدا دەڵێت: بە دۆخێکی ناخۆش و بە ئازاردا تێدەپەڕین، ئێمە ناتوانین هیچ شتێک بکەین بۆ چاککردنی دۆخەکە و ڕاوەستانی ئەو خوێنەی دەڕژێت، دەبێت ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەرژەوەندی گەلی عێراق لەبەرچاو بگرێت، ڕێگا لە ڕووداوی خراپتر بگرێت، بۆیە بە لەبەرچاوگرتنی داواکاریی سیستانی من نامەی دەستلەکارکێشانەوەی خۆم بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەنێرم، هەموو کەس دەزانێت کە پێشتریش من داوای دەستلەکارکێشانەوەم کردووە.

دوای ئەم بڕیارەی عەبدولمەهدیش، خۆپیشاندەران کە ماوەی نزیکە دوو مانگە گۆڕەپانی تەحریریان داگیر کردووە، خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی.

ز.ش