سەرۆک وەزیرانی عێڕاق سەردانی موسڵی کرد

مستەفا ئەلکازمی سەرۆک وەزیرانی عێڕاق سەردانی موسڵی کرد و وتی" پێویستە ڕوداوەکانی ٢٠١٤ دووبارە نەبێتەوە، گەندەڵی وایکرد ئەو کارەساتانە لە ڕابردودا ڕوو بدەن".

سەرۆک وەزیرانی عێڕاق لە سەردانێکدا بۆ موسڵ جەختی کردەوە لەوەی کە گەندەڵی و فەسادی لەناو بەڕێوەبردن هۆکاربوون بۆ دروست بوونی کارەساتەکانی ماوەی ڕابردوو.

هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد" ئازادکردنی موسڵ هەموو ڕۆڵەی نیشتیمان بەشداری تیاکرد، خوێنیان لێرە تێکەڵبوو، سەرکەوتین بە هۆی هێزە چاو نەترسەکانمانەوە".

دەربارەی خەڵکی موسڵ ئەلکازمی ئەوەشی ڕوون کردەوە کە پێویستە خەڵکی موسڵ بپارێزرێن و نەهێڵین کارەساتەکانی ٢٠١٤ دووبارە ببنەوە، هەروەها وتیشی" ئێمە ڕووبەڕووی بەرەنگاریەکی گەورە بوینەتەوە، دەتوانین تێیپەڕێنین".

ف.ق