سەرۆکی پەرلەمانی عێراق داوای وادەیەکی زووتر دەکات بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوا دەکات لەو وادەیە زووتر هەڵبژاردنی پەرلەمانی بەڕێوەبچێت کە سەرۆک وەزیرانی عێراق دیاری کردووە.

دوێنێ هەینی، مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عیراق بڕیاریدا لە ڕۆژی ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢١دا هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق ئەنجامبدرێت،

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە ئەکاونتی خۆی لە تویتەر نووسیوێتی: "رێوشوێنەکان بەپێی مادەی ٦٤ی دەستور دەگێرێنەبەر، پەرلەمانیش لەسەر داوای سێیەکی ئەندامانی هەڵدەوەشێتەوە یاخود داواکردنی ئەو پڕۆسەیە لە سەرۆکوەزیران پاش رەزامەندیی سەرۆککۆمار."

ئاماژەی بەوەشکردووە: "پێویستە دانیشتنی بەپەلە و گشتی پەرلەمان بە ئامادەبوونی هەر سێ سەرۆکایەتییەکە و هێزە سیاسییەکان بەمەبەستی هەڵبژاردنی پێشوەختە ساز بکرێت."

ف.ق