شەپۆلێکی نوێی خۆپیشاندان لە ئێران دەستپێدەکات

دوای دانپێدانانی خستنەخوارەوەی فڕۆکە نەفەرهەڵگرەکەی هێڵی ئاسمانی ئۆکراینی لە لایەن ئێرانەوە، لە چەندین شار و شارۆچکەی ئێران خۆپیشاندانیی شەرمەزارکردن رێکخران.

رۆژی شەممە لە تاران خوێندکارانی زانکۆ بۆ گیانسپاردووانی رووداوی فڕۆکە نەفەرهەڵگرەکەی هێڵی ئاسمانی ئۆکراین، مەراسیمێکی یادکردنەوەیان رێکخست، دواتر مەراسیمەکە گۆڕا بۆ خۆپیشاندانی ناڕەزایی.

ئەمڕۆ لە تارانی پایتەختی ئێران چەندین کەس رژانە ناو شەقامەکان، ئەو شەپۆڵە ناڕەزایەتییە دوای بڵاوکردنەوەی دیمەنەکان لەسەر تویتەر و دانپێدانانەکەی حکومەتی ئێران بە پێکانی فڕۆکە مەدەنییەکەی هێڵی ئاسمانی ئۆکراین.

هەرچەندە بە فەرمی ئەو دیمەنانە پشتڕاست نەکراونەتەوە، بەڵام جەماوەر رژایە ناو شەقامەکان و دروشمەکانی 'درۆ دەکەن! دوژمنمان ئەمریکا نییە، دوژن لێرەیە!' بەرز کردەوە.

لە چەندین شاری دیکەی ئێران خۆپیشاندان بەڕێوەچوون.

فرۆکەی هێڵی ئاسمانی ئۆکراینی رۆژی ٨ی کانونی دووەم لە کاتێکدا ئێران هێرشی موشەکی دەکردە سەر بارەگاکانی ئەمریکا لە عێراق پێکرا. زۆربەی گیانسپاردوانی فڕۆکەکە هەڵگری ناسنامەی ئێرانی و کەنەدی بوون کە لە ژ٧٦ کەس پێکهاتبوون.

هەرچەندە سەرەتا رژێمی ئێران نکۆڵی لە خستنەخوارەوەی فڕۆکەکە کردبێت، کەنەدا و بریتانیان رایانگەیاندبوو کە فڕۆکەکە لەلایەن رژێمی ئێرانەوە بە موشەک پێکراوە. لەسەر ئەوە یەکینەیەکی پاراستن ئاسمانیی شۆرشی ئێران رایگەیاندبوو کە بە هەڵە فڕۆکەکەیان خستوەتە خوارەوە.

بەگوێرەی سەرچاوە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئێران، خۆپیشاندانی پرۆتێستۆکرد بە تایبەتی لە شارەکانی، ئەسفەهان، بابۆل، هەمەدان، مەشهەد، شیراز، سنە و لاهیجان بەڕێوەچوون.

دۆنالد ترەمپی-ی سەرۆکی ئەمریکاش ئەوەی بەهەل زانی و پەیامێکی پشتیوانی بۆ گەلی ئێران رەوانە کرد و ئەوەی راگەیاند کە ئەوان لە نزیکەوە چاودێریی خۆپیشاندانەکان دەکەن.

ترەمپ لەسەر تویتەرەکەی نووسی: "گەلی ئێران بوێرە و لەمێژە ئازار دەکێشێت: لەو کاتەی بومەتە سەرۆک، لەگەڵ ئێوەم و ئیدارەکەشم لەگەڵ ئێوە دەبێت، چالاکییەکانتان لە نیزەکەوە چاودێریی دەکەین، جەسووری ئێوە هێزمان پێدەبەخشێت".

بەگوێرەی رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی، لە ڕاپەڕینی مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە ٣٠٠ کەس کوژران. بە گوێرەی سەرچاوە ئۆپۆزسیۆنییەکانیش نزیکەی ٥٠٠ کەس کوژراون. لەوانە ناسنامەی ٧٠٤ کەس سەلمێندراوە و بڵاو کراونەتەوە.

ز.ش