شەڕ لەیەمەن دەستی پێکردەوە

دوای چوار ڕۆژ ئارامی لە بەندەری سیتراتجیکی حودەیدە لە ڕۆژئاوای وڵاتى یەمەن، شەوی ڕابردوو شەڕێکی سەخت لەنێوان حوسییەکان و هاوپەیمانی عەرەبی تێیدا هاتەئاراوە، ئەوەش هەوڵةکانى نەتەوەیەکگرتووەکانى بۆ بەرپاکردنى ئاگربەست لە یەمەن تووشی شکست کردووە.

شەوی ڕابردوو فڕۆکەکانی هاوپەیمانی عەرەبی بە پێشەنگایەتی سعودیە، زیاتر لە ١٠ مۆڵگەی چەکدارە حوسیەکانیان و هێزەکانی سوپای یەمەن، کە هاوپەیمانی حوسیەکانن لە حودەیدە بۆردوومان کرد، لە وەڵامدا و لە لایەکی دیکەوە حوسیەکان بە مووشەکی پێگەکانی سەربازان و چەکدارانی لایەنگری دەوڵەتی هادی مەنسوریان کردە ئامانج.

ئەمە لە کاتێکدایە، کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بە سەرپەرشتى نەتەوە یەکگرتووەکان، هەوڵدەدەن ئاگربەست لە یەمەن جێگیر بکەن، بەڵام بە دەستپێکردنەوەى پێکدادانەکن لە بەندەری حودەیدە، هیواکان بۆ کۆتایی هێنانی خێرا بە شەڕی یەمەن، تووشی شکست دەبن.

ک-ش