شەڕڤانانى توڕەیى زەیتون لە ئیدلب لە چەتەکانى فەیلەقی شامیان دا

شەڕڤانانى ژووری چالاکیى توڕەیى زەیتون لە ئیدلب لە دژى چەتەکانى فەیلەقى شام، کە بەشداربوون لە داگیرکردنى عەفریندا چالاکییەکان ئەنجامدا و ٢ چەتە کوژران.

ژووری چالاکیى توڕەیى زەیتون لە ئیدلب، کە لە کۆنترۆڵى دەوڵەتى تورکیا و چەتەکانیدایە، لە دژى چەتەکانى فەیلەقی شام چالاکییان ئەنجامدا.

راگەیاندرا، لەو چالاکییەدا ٢ لە ئەندامانى ئەو گروپە چەتەیە کە بەشداربوون لە داگیرکردن و تاڵانکردنى عەفریندا کوژراون.

راگەیاندراوەکەى ژوورى چالاکیى توڕەیى زەیتون لەبارەى چالاکییەکەوە

یەکەیەکى ژووری چالاکیى توڕەیى زەیتون لە ئیدلب و بە مەبەستی وەڵامدانەوەی چەتەکان و تۆڵەسەندنەوەی تاڵانکاری و داگیرکردنى عەفرین لێیان، رۆژی ٣٠ى حوزەیرانى ٢٠١٨، چالاکییەکیان لە دژى خاڵێکى چەتەکانی فەیلەقی شام ئەنجامدا. ئەو گروپە چەتەیە بەشداربوون لە داگیرکەری و تاڵانکردنى عەفریندا و چەندین تاوانی دژ بە مرۆڤایەتییان بەرامبەر بە هاووڵاتییانى عەفرین ئەنجامدابوو.

یەکینەکەمان لە چالاکییەکەیاندا چوونە سەر خاڵى چەتەکان و هەموو خاڵەکەیان تێکشاند و هەر ٢ چەتەى ئەو خاڵەیان بە ناوەکانى عەلی حەموس و خالید فارس کوژران.

ئێمە رایدەگەیەنین، شوێنى گروپە چەتەکان و و ئەوانەى لەگەڵ تورکیادا بەشداربوون لە داگیرکردن و تاڵانکردنى عەفریندا، دەبنە ئامانجمان و لە هەموو ناوچەکانى ئیدلب، عەفرین، عەزاز، مارعن باب، جەرابلوس و راعی لێیان دەدەین و تۆڵەى عەفرینیان لێدەکەینەوە. بۆ ئەوەش وەک بەڵێنمان دابوو، عەفرین بە سەبر و خۆڕاگر چاوەڕێ بکە تۆڵەت نزیکە".

ر.م