شەڕڤانانى قەسەدە لە باغوز چوونە ناو دوا سەنگەرەکانى داعش

هێزەکانى سوریاى دیموکراتیک (قەدەسە) لە باغوز چوونە ناو دوا سەنگەرەکانی چەتە تیرریستەکانی داعش.

شەڕڤانانى قەسەدە چوونە ناو دوا سەنگەرەکانى چەتەکانى داعش لە باغوز. چەتەکانى داعش لە دوا شوێنیاندا ئۆتۆمبێلەکانیان و کەلوپەلەکانیان کۆکردووەتەوە و لەوێ کونیان بۆ خۆیان دروستکردووە تاوەکو خۆیانى تیادا حەشار بدەن.

دوا سەنگەرەکانی داعش، کە لەلایەن چەتەکانەوە وەک کامپ بەکار دەهێنران یەک لە دواى یەک لەلایەن شەڕڤانەوە کۆنترۆڵ دەکرێن  و بەشێک لە چەتەکانیش لە ژێر گردێکدا، کە ئاڵاکانى یەپەگە / یەپەژەی لەسەر دەشەکێتەوە، خۆیان رادەستى شەڕڤانان دەکەن.

ناوەندی راگەیاندنی قەسەدە رۆژی ١٨ی ئادار رایگەیاندبوو، لە ئۆپەراسیۆنى ٢٤ کاتژمێری رابردووى شەڕڤاناندا ٨٧ چەتەى داعش کوژراون و گورزێکى قورس بە چەتەکان گەیشتوە.

کینۆ گابریەل وتەبێژی قەسەدە رۆژی یەکشەممەى رابردوو لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ەوە ٦٤ هەزار کەس لە باغوز براونەتە دەرەوە. راشیگەیاند، ٥ هەزار کەس لەو ژمارەیە چەتەى داعش و ٢٥ هەزاریشیان بنەماڵەى چەتەکانى داعشن. ٣٤ هەزار کەسی تر، کە لە باغوز رزگارکراون هاووڵاتییانى مەدەنین.

ر.م