عێراق بۆ تورکیا:‌ هێرشەکانت ڕاگرە و ڕێز لەسەرەوەی عێراق بگرە

فەرماندەی چالاکیە هاوبەشەکانی عێراق لەبارەی هێرش و داگیرکاریەکانی دەوڵەتی تورکیا بەیاننامەیەکی بڵاوکردوە و داوا دەکات تورکیا هێرشەکانی ڕابگرێت و ڕێز لەسەروەری خاکی عێراق بگرێت.

فەرمادەی چالاکیە هاوبەشەکانی عێراق لە بەیاننامەکەدا باسی ئەوەی کرد ١٨فرۆکەی دەوڵەتی تورکیا سنوری عیراقیان بەزاندووە و بەقوڵای ١٩٣ کیلۆمەتر هاتووەنەتە ناو خاکی عێراقەوە، کەمپی پەنابەرانیان لە هەریەک لە مەخموور و شەنگال بۆردوومان کردووە.

هاوکات فەرماندی چالاکیە هاوبەشەکان ڕاشیگەیاندووە، ئەو هەڵسوکەوەتە دەکەوێتە چوارچێوەی ئستفزازکردنەوە، بە گوێرەی پێوانەکانی دراوسێیەتی، پاپەند نەبوونە بە پاراستنی ڕیککەوتنە نێودەوڵەتیەکان و بەزاندنی سەرەوەی عێراق.

هاوکات داواش دەکات تورکیا ئەو بێڕیزیە لەبەرامبەر خاک و سەرەوی عیراق ڕابگیرێت.

ف.ق