عێراق بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە دۆخێکی سەختدایە

لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا لە عێراق ٥٠ حاڵەتی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کرا و ٤ کەسیش گیانیان لەدەستدا.

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٥٠ کەسی تر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ئاماژەی بە ڕێگاکانی خۆپاراستن کرد و داوای لە هاوڵاتیان کرد ئەرکی خۆیان جێبەجێ بکەن.

وەزارەتەکە ئەوەی خستەڕوو، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا لە شارەکانی کەربەلا، موسڵ و سلێمانی ٤ کەس گیانیان لەدەستداوە. بە پێی ئاماری وەزارەتە تا ئێستا ٣١٩ حاڵەتی کۆرۆنا لە عێراق تۆمارکران و ٢٧ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە لە هەموو عێراق دام و دەزگاکان داخران و قەدەغەی هاتوچۆ ڕاگەیەنرا.

ف.ق