عێراق: بەهۆی هێرشێکی خۆکوژیەوە لانیکەم ١١ کەس گیانیان لەدەستدا

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، لەناو بازاڕی شاری قائیمی عێراق، بە ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو، هێرشێکی خۆکوژیی کراوەتە سەر خاڵێکی کۆنترۆڵ و لە ئاکامیشدا لانیکەم ١١ کەس گیانیان لەدەستداوە.

بەڕێوەبەری پۆلیسی شاری قائیم لە عێراق مەحمود جاسم بە ئاژانسی هەواڵیی فەرەنسی 'ئەی ئێف پی' ڕاگەیاندووە کە کاتژمێر ٩ ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێرشێکی خۆکوژیی ئەنجامدراوە و لە ئاکامیشدا ١١ کەس گیانیان لەدەستداوە کە 5 یان ئەندامانی هێزە ئەمنیەکان بوون. دەوترێت کە دوو کەس لەوانەی گیانیان لەدەستداوە سەرباز بوون و 3 ی تریشیان ئەندامی هێزە میلیشیاییەکانی حەشدی شەعبی بوون.

بە ڕێوەبەری پۆلیسی شاری قائیم جەختی لەوەش کردووەتەوە کە هەر لە ئاکامی ئەو تەقینەوە خۆکوژییەدا ١١ هاوڵاتی مەدەنی و ٥ ئەندامی هێزە ئەمنیەکانیش بریندار بوون.

شاری قائیم بە ٣٤٠ کیلۆمەتر دەکەوێتە ڕۆژئاوای شاری بەغدادی پایتەختی عێراقەوە. مانگی مژداری ساڵی ٢٠١٧ هێزەکانی حکومەتی عێراق ئەو شارەیان لەدەست چەتەکانی داعش ڕزگار کرد.

پاش مانگێکیش سەرۆک وەزیرانی حەیدەر عەبادی ڕایگەیاندبوو کە شەڕی دژ بە داعش کۆتایی هاتووە. بەڵام چەتەکانی داحش کە خۆیان لەسەر سنووردا شاردووەتەوە، جار جارە هێرش دەکەن.

ک-ش