عێراق ڕێگری دەکرێت  خوێندکاران بەشداری خۆپێشاندان بکەن

هێزە ئەمنیەکانی عێراق بەرێوبەرایەتی پەروردە و مامۆستایانیان ئاگادار کردۆتەوە کە گرنگی بدەن بە لیستی ئامادەبوانی خوێندکاران، بۆ ئەوەی ڕێگری لە بەشداری  خوێندکاران بگرن لە خۆپێشاندانەکان.

لە چوارچیوەی بڵاوە پێکردنی خۆپێشاندانەکانی گۆرەپانی تەحریر لە بەغدادی پایتەختی عێراق ئیستخابارات لە ڕێگای بەرێوبەرایەتی پەروردە و مامۆستایان هەوڵ دەدات ڕێگری بکات لەوەی خوێندکاران بەشداری خۆپێشاندانەکان بکەن.

بەپیێ سەرچاوەیک لە ناو ئیسخباراتی عێراق کە زانیاری بە (قناة الحدث) داوە، ئەو سەرچاوەیە  ڕایگیاندوە: ئیسخبارات بە بەرێوبەری قوتبخانەکانی ئاگادار کردۆتەوە  دەبێت گرنگی بدەن بە لیستی ئامادەوبوانی خوێندکاران بۆ ئەوەی خوێندکار نەتووانی بەشداری خۆپێشاندان بکات.

خۆپێشاندانەکانی عێراق لە ١ ئەکتۆبەری ئەمساڵەوە دەستی پێکردوە تا ئیستا بەردەوامە لە ئەنجامی ئاڵۆزی و پێکدادان  لە نێوان هێزە ئەمنیەکان و خۆپێشاندەران تا ئیستا زیاتر لە ٣١٥ کەس لە خۆپێشاندەران کوژراون نزیکە دوو هەزار کەسێش بریندار بوون.

خوێندکارانی ئامادەی و زانکۆکانی عێراق لە ماوەی ڕابردوودا چالاکانە بەشداری خۆپێشاندانەکان بوون ڕۆڵیکی گرنگیان هەبوو لە مەیدانی تەحریر پێشرەو چالاکیەکانیان دەکرد، تا ئیستا بە دەیان خویندکار لە گۆڕەپانی تەحریر ماونەتەوە و بایکۆتی دەوامی قوتابخانەو زانکۆکانیان کردوە، حکومەتی عێراق لە ڕیی سزادان و فشار هەوڵ دەدات ڕیگری بکات لە خوێندکاران چیتر بەشداری خۆپێشاندانەکان بکەن.

ڕ..ح