عەبادی: پێویستە حکومەتێکی کاتی لە عێراق پێکبهێنرێت

حەیدەر عەبادی سەرکردە لە هاوپەیمانی نەسردا، ڕایگەیاند، پێویستە حکومەتێکی کاتی و کاربەڕێکەر پێکبهێنرێت و هەڵبژاردنی پێشوەختەش ئەنجامبدرێت.

عەبادی سەرۆک وەزیری پێشووی عێراق دەڵێت، "ئەگەر حکومەتێکی کاتی پێکنەهێنرێت و قۆناغی راگوزەر دەست پێنەکات، هەموو نەخشە و پلانێک بۆ چارەسەرکردنی کێشە و قەیرانەکان بێسوود دەبن.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە خۆپیشاندانەکانی گۆڕەپانی تەحریر لە بەغدای پایتەختی عێراق و شارەکانی تری باشووری عێراق بەردەوامم و بە پێی ئاماری کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤی عێراق، تا ئێستا ٢٣٥ کەس کوژراون و ١٥ هەزار کەس برینداکراون.

ف.ق