عەرەبستانی سەعودی گرێبەستێکی دیکەی چەکی واژۆ کرد

موحەمەد بن سەلمان کە ماوێک پێش ئیستا لەگەل ئەمریکا وفەرەنسا و ئیستاش لەگەل ئیسپانیا گرێبەستی کڕینی چەک-ی واژۆ کرد.

موحەمەد بن سەڵمان وەلی عەهدی عەرەبستانی سەعودی دوای دیدار لە فەرانسا و ئەمریکا، سەردانی وەڵاتی ئیسپانیا-ی کرد و گرێبەستی کرینی چەک-ی بە بڕی ٢ ملیار دۆلار لەگەل ئەو وەڵاتە واژۆ کرد.

ئەم گرێبەستی بەچاودێری بن سەلمان و ماریا دولورەس وەزیری بەرگری ئیسپانیا مۆرد کراوە.ئاشکرا بوو کە لەم گرێبەستەدا بڕی ١.٨ میلیاردۆلار لەگەل کۆمپانیێکی نێودەوڵەتی واژۆ کراوە.

کێبڕکێی سەربازی نێوان ئێران و عەرەبستانی سەعودی هەتاکودەچێت پەرە دەستێنێت.لە شەڕی یەمەن عەرەبستانی سەعودی لایەنێکی سەرەکی شەڕە و لە نێو وەڵاتانی کەنداودا عەرەبستان یەکیک لەو وەڵاتانەیە کە زۆرترین چەک دەکڕێت.

عەرەبستانی سەعودی لە مانگی ئادار/خاکەلێوە گرێبەستی کڕینی٤٨ فڕۆکەی شەڕکەری لەگەل کۆمپانی یۆرۆ فیگهتەر واژۆ کردبوو.لەم دواییانەدا عەربستانی سەعودی بە بڕی ١ ملیار دۆلار چەکی لە ئەمریکا کریووە. هەروەها لە سەردانی بن سەلمان بۆ فەرانسا بە بڕی ١٨ ملیار یۆرۆ گرێبەستی بازەرگانی لەگەل فەرانسا  واژۆ کردووە.