عەلی باباجان پارتێکی نوێی بە ناوی دەڤا دامەزراند

سەردانەکان بۆ کارە یاساییەکانی پارتی دیمۆکراسی و هەنگاو-دەڤا بە سەرۆکایەتی عەلی بابجان کۆتایی پێهات.

کاروباری دامەزراندنی پارتە نوێیەکەی عەلی باباجان جێگیری پێشووی سەرۆک وەزیرانی تورکیا کۆتایی پێهات. داواکاری بۆ پەسەندکردنی پارتی دیمۆکراسی و هەنگاو رادەستی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا کرا.

شاندی پارتە نوێیەکەی باباجان بۆ سەردانکردنی وەزارەتی ناوخۆ پیک هاتبوو لە ئەمین ئەکمەن ئەندامی پەرلەمانی پێشووی ئاکەپە، بیرۆل ئایدەمیر سەرۆکی پێشووی رێکخراوی TUIK، حەسەن جان پۆڵات کە پێشووتر پارێزگار بووە و هەروەها ئیدریس شاهین ئەندام پەرلەمانی پێشووی ئاکەپە.

لە دامەزراندنی پارتەکەی عەلی باباجاندا، هەر یەک لە ئەحمەد فاروق ئونساڵ ئەندام پەرلەمانی پێشووی ئاکەپە، سەلما ئالییە کاواف و نیهاد ئەرگون، سەعدولا ئەرگین، ئیدریس شاهین وەزیرانی پێشووی کابینەی حکومەت جێدەگرن.

ز.ش