فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا چه‌ند ناوچه‌یه‌كی شه‌نگال بۆردومان ده‌كه‌ن - نوێكراوه‌ته‌وه
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر كاتژمێر ١٧ی ئه‌مڕۆ ده‌ستیان به بۆردومانكردنی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌رێمی شه‌نگال كرد و تا ئێستاش به‌رده‌وامه.
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر كاتژمێر ١٧ی ئه‌مڕۆ ده‌ستیان به بۆردومانكردنی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌رێمی شه‌نگال كرد و تا ئێستاش به‌رده‌وامه.
كاتژمێر ١٧:٠٠ی ئه‌مڕۆ فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیای داگیركه‌ر ده‌ستیان به بۆردومانی هه‌رێمی شه‌نگال كرد. فڕۆكه جه‌نگییه‌كان دۆڵی شیلۆ-ی شه‌نگال و ده‌وروبه‌ریان كردووه‌ته ئامانج و تا ئێستاش هێرشه‌كه به‌رده‌وامه.
ڕاگه‌یه‌ندرا كه له چوارچێوه‌ی هێرشه‌كه‌دا ئۆتۆمبێلێك كراوه‌ته ئامانج و به‌هۆیه‌وه ئه‌و هاوڵاتییه سیڤیلانه‌ی له ئۆتۆمبێله‌كه‌دا بوون بریندار بوون.
هاوكات فڕۆكه سیخووڕییه بێفڕۆكه‌وانه‌كان به ئاسمانی هه‌رێمه‌كه‌دا ده‌سووڕێنه‌وه.
s.m