فڕۆکێکی سوپای ئیسرایل لە سووریا خرایە خوارەوە

وتەبێژی سوپای ئیسرایل ڕایگەیاند کە فڕۆکێکی شەڕکەری سوپای ئیسرایل لە جۆری "ئیف ١٦ "لەکاتێکدا خەریکی بۆردمانی مۆڵگەکانی ڕژیمی ئێران بووە لەناو خاکی سووریا کراوەتە ئامانج .

وتەبێژی سوپای ئیسرایل "جاناتان کۆنری ڤوس"ڕایگەیاند کە فڕۆکێکی  ئیف ١٦ ئێمە لە کاتێکدا لەناو خاکی سوریا بۆردمانی هێزەکانی حیزبوڵا وئێرانی ئەکرد لەلایەن سیستمی دژە موشەکی سوپای سووریا کراوەتە ئامانج وخراوەتە خوارەوە.

ناوبراو ئەوەشی ئاشکراکرد کە هەردوفڕۆکەوانەکە ڕزگاریان بووە لە مردن.

فڕۆکەکانی سوپای ئیسرایل۱۲ ناوەندی سەربازی ئێرانی  لەنێو خاکی سووریا کردووەتە ئامانج ، و ڕایگەیاندووە کە  فڕۆکێکی سیخوڕی ئێرانی کە لە نێۆ خاکی ئیسرایل خستووەتە خوارەوە.