فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای تورک هاووڵاتیانی سڤیل دەکاتە ئامانج

ئاژانسی هەواڵی فورات خۆی گەیاندە گوندی بۆڵێ-ی باشووری کوردستان کە لەلایەن فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای تورکەوە بۆردومانکرابوو و دەرکەوت کە ٤هاووڵاتی برینداربوونە و زیانێکی مادی زۆر گەیشتووەتە هاووڵاتیان.

فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک گوندی بۆڵێ-ی ناوچەی ناودەشتی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیایان بۆردومانکرد و ٤هاووڵاتی مەدەنی برینداربوون، خانووی هاووڵاتیان رووخا و زیانی مای لێکەوتوە. دوای بۆردومانەکە ناوچەکە ئاگری گرت ولە لایەن شارەوانی بناری قەندیل و گەلەوە هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە دەدرێت.

لەگوندی بۆڵی خانوویەک بەتەواوی ڕووخاوە و چەند خانوویەکیش زیانییان بەرکەوتووە، هاوولاتیان باسی دۆخی گوندەکە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات دەکەن.

'هێرش دەکەنە سەر سەرچاوی بژێوی منداڵەکانمان'

خەڵکی گوندەکە کە بە لەوەڕاندنی ئاژەڵ و کشتووکاڵ بژێوی ژیانی خۆیان دابین دەکەن، ئاماژەیان بەوەکرد کە دەوڵەتی تورک لەپیش چاوی هەموو جیهان ئەم هێرشانە دەکات. جووتیارێک کە بەهۆی بۆردومانەوە زیانی مادی بەرکەوتووە ئاماژەی بە دوژمنایەتی دەوڵەتی تورک کرد بەرانبەری کوردان و وتی، " ئێمە جووتیارین. ئێمە بەدوای بژێوی ژیانی منداڵەکانمانین، ئەگەر ئێمە لە بەیانییەوە هەتاکوو ئێوارە کارنەکەین ناتوانین خۆمان بژێنین.سەیری بکەن جییان هێناوەتە سەرئێمەدا."

' ناڕەزایەتی لەهەمبەرحکومەتی عێراق'

جوتیاران لەهەمبەر بیدەنگی حکومەتی هەرێم ناڕەزایەتییان نیشاندا و وتیان، " ئێمە هیچ حکومەتێکمان نییە. ئەگەرهەبوایە لە بەرانبەر ئەوهێرشانەی کە دەکرێتەسەر ئێمە و مندالانی ئێمە هەلوێستێكیان دەبوو.

هاووڵاتیان ڕخنەی تووندیان ئاراستەی میدیاکانی باشووری کوردستان کرد و دەلێن کە ئەوگوندانەی کە بۆردومن دەکرێن چۆڵن و کەسی تێدانییە. ئێمە ڕایدەگەێنین کە هیچکات گوندی خۆمان چۆڵ ناکەین.

لیرەدا گەریلای لێ نییە، هەموو هاووڵاتی مەدەنین'

هاووڵاتییەکی گوندی بۆڵێ وتی، " لە نێوان ٢٠١١ بۆ ٢٠١٢بەدەیان جار گوندەکەمان بۆردومانکراوە. لە کورتەک ئەو ٧هاووڵاتییە کە کوژرابوون خەڵکی گوندی ئێمە بوون. داوا لەحکومەتی هەرێم دەکەم  کە لەهەمبەر ئەو بۆردومانانەدا هەلوێست نیشان بدات. لێرە گەریلای لێ نییە و خەلکی مەدەنی دەکوژرێت.

جووتیارێکی تر کە لەکاتی بۆردومانەکەدا لە سەرعەردەکەی خۆی کاری دەکرد وتی، ئەم کارە کاری موسولمانان نییە و ستەمێکی گەورەیە."

لەئەنجامی ئەو هێرشەدا ٢هاووڵاتی بەناوەکانی جەنگی ئەنوەر و عەبدولا حەمدید بەسەختی برینداربوون."

ک-ش