فڕۆکەیەکی ئۆکراینا لە ئێران کەوتە خوارەوە: ١٦٨ کەس گیانیان لەدەست

لە ئێران فڕۆکەیەکی کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی ئۆکراینا لە جۆری بۆئینگ ٧٣٧ کەستە خوارەوە و لانیکەم ١٦٨ کەس گیانیان لەدەستداوە.

کاتژمێر ٦:٠٠ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ناوچەی پەرەند لە باشووری ڕۆژئاوای تاران، فڕۆکەیەکی نەفەر هەڵگری هێڵی ئاسمانی ئۆکراینا بە ١٨٠ سەرنشینەوە کەوتە خوارەوە.

عەلی کاشانی، بەرپرسی پەیوەندییە گشتییەکانی کۆمپانیای مەدینەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی تاران بە ئاژانسی فارس نیوزی ڕاگەیاندووە، کە کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە بووە و لانی کەم ١٦٨ کەس گیانیان لەدەستداوە.

وتوشیەتی: فڕۆکەکە لە جۆری بۆینگ ٧٣٧ بووە، لە دوای چەند خوولەکێک لە فڕینی لە فڕۆکەخانەی تارانەوە بەرەو کێیفی پایتەختی ئۆکراینا، تێکشکاوە.

ف.ق