قاسم ئەنگین: باهەڵەکان دووبارە نەکەینەوە

ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە، قاسم ئەنگین وتی، کورد سوودی لە قۆناغی دوو شەڕی جیهانیی وەرنەگرتووە، هۆکاری ئەوەی کە چەندین جار قڕکراوین، نەبوونی یەکێتی نەتەوەیی بووە و ئێستاش دەبێت ئەو هەڵەیە دووبارە نەکرێتەوە.

قاسم ئەنگین، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە - PKK) وتی: "ئێستا لە دۆخێکی تەواو ئاڵۆزداین. لە کاتی ئاڵۆزییەکاندا تێکۆشان بەردەوامە. سەخت و تێکەڵوپێکەڵە" و ڕایگەیاند، بۆ ئەوەی کورد بتوانێت بە تەندروستی و بێ زیان لەنا و قەیرانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەربچێت، بە دڵنیاییەوە دەبێت کار بۆ یەکێتی نەتەوەیی بکات و دەستبەجێ بە کۆنگرەیەکی نەتەوەیی کێشە ناوخۆییەکان چارەسەر بکات، دواتر لەگەڵ ئەو گەلانەی کە پێکەوە دەژین کێشەکان بخەنە بەردەم خۆیان و چارەسەر بۆ ئەو کێشانە بکەنە بنەما.

ئەنگین سەرنجی ڕاکێشایە سەر بەرخۆدانی کورد لە سەدەی ١٩یەم و وتی: "بەرخۆدانەکان بە پێشەنگایەتی میر و شێخەکان، خاوەن ڕەنگی سەرەکین. لە سەدەی ١٩یەمدا لە کوردستان بەرخۆدان لەدژی عوسمانییەکان بە پێشەنگایەتی میرەکان بووە". ئەنگین هەروەها وتی، دوای تێکچوونی بەرخۆدان بە پێشەنگایەتی میرەکان بەرخۆدان بە پێشەنگایەتی شێخەکان دەستیپێکردووە و وتی: "دوای شێخ عوبێدوڵای نەهریش مرۆڤ دەتوانێت بەرخۆدانەکان بە پێشەنگایەتی شێخەکان ببینێت. شێخ عەبدولسەلام، شێخ سەلیم، شێخ مەحمود بەرزنجی، شێخ ئەحمەد بارزانی، شێخ سەعید، مرۆڤ دەتوانێت ناوی دیکەش ڕیز بکات. بەڵام بەداخەوە هەمووشیان وێڕای ئەوەی بەرخۆدانێکی گەورەش نیشان نادەن، نەیانتوانیوە خۆیان لە ڕووخان و کۆمەڵکوژی گەورە بپارێزن و ڕزگار بکەن."

لەبارەی هۆکاری ئەوەی کورد لە کاتی ١٩٠٠، کاتێک دوای ئیمپراتۆریەتی عوسمانی و دووبارە داڕشتنەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بۆ دروستکردنی دەوڵەت چۆن لە دەرەوەی دۆخەکە ماونەتەوە ئەنگین وتی: "سەرەتاکانی ساڵی ١٩٠٠ وێڕای ئەوەی گەل دەیان کۆمەڵەی هەبووە، بەڵام بۆ دروستکردنی هێزێکی سەربەخۆ نەهاتۆتە گۆڕەپانەکەوە. خۆی لە ئەنجامی ئەوە، وێڕای ئەوەی زۆریش قوربانیان داوە، کاتی شەڕی دابەشکاریی یەکەم، وێڕای هەلی گەورە کە ڕەخساون، بۆ کورد بەکار نەهێنراوە و جگە لەوەش، کراوەتە قوربانی و خراوەتە خزمەتی هێزەکانی دیکە و یارییە سیاسییەکان. وەکو ئەوەی دەیبینین کە لەنێوان چوار دەوڵەتدا پارچە پارچە کراوە، پارچە پارچە پاکتاو کراون."

ئەنگین وتی، ڕەنجێکی زۆر دراوە، بەرخۆدانێکی زۆر کراوە، چۆکیان دانەدا، پاشەکشەیان نەکرد، بەڵام وێڕای هەوڵدانی گەورە، ئەو بەرخۆدانانەش، لەبەر ئەوەی نەبوونە خاوەن تێڕوانینێکی مۆدێرن و مۆدێلێکی ڕێکخستن سەربەرزی لەگەڵ خۆیدا نەهێناوە و وتی: "ئێمە ڕووبەڕووی سەربەزییەکانی عەبدولسەلام بارزانی، مەلا سەلیم، شێخ سەعید، سەید ڕەزا، قازی محەمەد بووینەوە کە سەربەرزانە پێشوازیان لە سێدارە کرد."

ئەنگین وتی، کورد بە قۆناغێکی مێژوویدا تێدەپەڕێت، ئەو قۆناغە مێژووییە هەم دەرفەتی سەرکەوتنی گەورە دەڕەخسێنێت، هەم مەترسی ئەوەی کە گەورەکان لەدەست بدەن لەخۆیاندا جێ دەکەنەوە. ئەنگین سەرنجی ڕاکێشایە سەر وتوێژەکان لەبارەی یەکێتی نەتەوەیی و وتی: "کورد بۆ ئەوەی بتوانن بە شێوەیەکی تەندروست و بێ زیان لەناو قەیرانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەربچن، دەبێت دەستبەجێ کار بۆ یەکێتی بکەن، دەستبەجێ کۆنگرەی نەتەوەیی گرێ بدەن، پێشتر دەبێت کێشەی نێوخۆیی کورد چارەسەر بکرێت، دواتر کێشەی کورد لەگەڵ گەلانی دیکە کە پێکەوە دەژین دایبنێنە بەردەم خۆمان بیر لە چارەسەری ئەوانیش بکەینەوە. ئێستا کورد بۆ هەرکوێیەک دەچێت تێکەڵ و پێکەڵ دەبێت، ڕووبەڕووی مەترسی گەورە دەبنەوە و ئەوەش لەلایەن هەموو زانیارییە سیاسییەکانەوە دەوترێت."

ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە، قاسم ئەنگین وتی: "لە کاتی وا مێژووییدا ئەگەر هەندێک کەس یاری بە مێژووی کۆمەڵگەیەکەوە بکەن، ئەو دۆخە هیچ کات نابەخشرێت. نەخوازەڵا کە ئەو گەلە دەیەوێت لەگەڵ گەلانی دیکە ڕێگەکەی لەسەر بناغەی دیموکراتیک بونیاد بنێت. بە تێڕوانینی دیموکراتیک کە پێشبینییەکەی دەکات لەگەڵ گەلانی دیکە بە برایەتی بژین وخەنجەر لێدان لە پشتەوە، لە تەنیشت و ڕاست و چەپەوە، هەرگیز ناتوانێت ڕایگرێت."

ئەنگین وتی، حەق و ناحەق زۆر ڕەخنە، داواکاری زۆر ڕێکخستن، دامەزاروە و ڕۆشنبیری کورد هەن، ڕایگەیاند "کێشە هەن، بەبێ ئەوەی مرۆڤ سەیری چۆنیەتی ئەو کێشەیە بکات، بەبێ ئەوەی لە ڕەوایەتی و ناڕەواتیان بڕوانێت، بینینی ئەو میکانیزمەی کە چارەسەری ئەو کێشانە دەخاتە بەرنامەی خۆیەوە، بە واتای ڕاستی، ئەرکی مێژوویی هەموو کوردێکە.

ئەوەی ئەو ئەرکە مێژووییانە چارەسەر دەکات، کارکردنە بۆ کۆنگرەی نەتەوەیی یان کۆنفرانسی نەتەوەیی."

ئەنگین هەروەها وتی: "بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئازادی کورد و کوردستان، بۆ ئەوەی کورد و کوردستان جارێکی دیکە جینۆساید نەکرێنەوە، دەبێت کورد و کوردستانییەکان بێنە لای یەکتر. چونکە مەترسییەکە گەورەیە."

ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە، قاسم ئەنگین وتی، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، زۆر هەوڵی داوە بۆ ئەوەی کارێکی لەو شێوەیە جێبەجێ ببێت، و وتی: "ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان وا دەڵێت:

"کورد دەتوانن کۆنگرەی میساق-ی ملی خۆیان کۆ بکەنەوە و لەوێ دەتوانن وتوێژ لەسەر لۆزان بکەن..

لەو کۆنفرانسەدا؛

١. کەنەکە دەتوانێت ڕێکخستنی خۆی بکات.. لەناو کەنەکەدا نوێنەر، وتەبێژی هەموو پارچەیەک هەبن. بەو شێوەیە نوێنەرایەتی هەموو پارچەیەک سەردەکەوێت. کەنەکە دەتوانێت وەکو شێوازی (فەکۆ - FKO) بێت. لەناویدا پەدەکە و یەنەکەش دەتوانن هەبن.

٢. لە کۆنفرانسدا دەتوانرێت دەستەی بەڕێوەبردنی جێبەجێکار دروست بکرێت. ئەو دەستەی بەڕێوەبەرە دەتوانێت ئەرکی دیپلۆماتیش بگرێتە ئەستۆ. ئەو دەستەیە کارە ڕوونەکانی دیپلۆماتیک بەڕێوە دەبات.

٣. لە باشوور یەکینەکانی پێشمەرگە هەن. هێزە چەکدارەکانی پەکەکە لەگەڵ پێشمەرگە دەتوانن ببنە هێزێکی نەتەوەیی کورد. دەتوانن بیگوازنەوە سەر هێزەکانی پاراستنی گەل هەموو کورد لە جینۆسایدکردن و ..هتد بپارێزن و ئاسایش بچەسپێنن. دەتوانێت ئەرکی پاراستنی کوردانی هەرچوار پارچە لەئەستۆ بگرێت..

٤. دەتوانرێت لەو کۆنفرانسەدا پراکتیکی چوارەم، لێژنەی لێکۆلینەوەی دادوەریی و ڕاستییەکان دروست بکرێت. لێژنەی دادوەریی نەک تەنیا بۆ تورکیا، بەڵکو بۆ هەرچوار پارچەی کوردستان دەتوانرێت لێکۆلینەوە لە ڕاستییەکان بکات. دەتوانێت لێکۆڵینەوە لە دۆخی ئێران بکات، یان سوریا و عێراق یان تورکیا.

لە مەرجەکانی پێنچ ڕێباز یان پێش مەرجەکانی کۆمەڵایەتی و ئابووری، وەکو مەرجێکی ڕێبازی دەتوانرێت قەبوڵ بکرێت. لە چوارچێوەی ڕێبازیدا لەنێوان کورد خۆی پەیوەندی ئابوری و کۆمەڵایەتی دەتوانرێت جێبەجێ بکرێت و ئەوە دەتوانرێت لەسەر ئاستی دەوڵەتان بکرێت.

دووەم، مەرجی کەلتوری. لەبارەی کورد هەرچی بێت مرۆڤ دەتوانێت ئاسیشەکەی دابنێت. ئازادی چاندی دەتوانێت جێبەجێ بکرێت.

سێیەم، مەرجی یەکێتی. یەکێتی و پەیوەندی نێوان کورد دەگرێتەوە. هەموو کورد پێکەوە پەیوەندی دروست دەکەن و پێکەوە ڕەفتار بکەن.

رێبازی چوارەم، ڕێبازی دیموکراتیک. ژیانی کورد و گەلانی دیکە دەگرێتەوە. پێشتریش ئەوەم لەبارەی کۆنفیدرالیزیم دیموکراتی وتبوو.

ئەوەی پێنجەم، ڕێبازی پاراستنی ڕەوای گەلە. هەموو گەلێک خاوەن هێزی پاراستنی ڕەوایە. ئەوە بۆ هەبوونی گەل پێویستە.

ئەوە، یەکێتی کوردانە."

ک-ش