فه‌مانده‌ی سه‌ركردایه‌تیی ناوه‌ندیی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا (ناسراو به CENTCOM) و فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانه‌تیی نێونه‌ته‌وه‌یی دژبه داعش كینز ماكینزی و نوێنه‌ری ئه‌مه‌ریكا له هاوپه‌یمانه‌تییه‌كه ولیام ڕوباك ئه‌مڕۆ سه‌ردانی ڕۆژئاوای كوردستانیان كرد و له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌ی گشتیی قه‌سه‌ده پێشوازییان لێ كرا.
فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی (قه‌سه‌ده) مه‌زڵووم عه‌بدی ده‌رباره‌ی كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ شانده سه‌ربازییه‌كه له ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی قه‌سه‌ده لێدوانێكی دا.
ناوبراو ڕایگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌یاندا له‌گه‌ڵ شانده‌كه باسی هه‌ڕه‌شه‌كانی سه‌ر ئاسایشی سنووری نێوان باكووری سووریا و توركیا كراوه. هه‌روه‌ها باسی پلانه‌كانی كار و هه‌ماهه‌نگیی نێوان قه‌سه‌ده و هاوپه‌یمانان كراوه بۆ درێژه‌دان به شه‌ڕی دژبه تێرۆری داعش. گوتیشی، له دیداره‌كه‌دا باس له كێشه‌ی كه‌مپ و دیله‌كانی داعش كرا كه له‌ژێر ده‌ستی قه‌سه‌ده-دان.
مه‌زڵووم عه‌بدی ڕاشیگه‌یاند، «قه‌سه‌ده و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان ده‌رباره‌ی زۆرینه‌ی ئه‌و بابه‌تانه‌ی باس كران، هاوڕا بوون. هه‌ردوو لایه‌ن جه‌ختیان له‌سه‌ر ڕێبازی گفتوگۆ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و هه‌ماهه‌نگی و كۆردینهكردن بۆ له‌ناوبردنی داعش به‌شێوه‌یه‌كی گشتی. كرده‌وه.»
s.m