قەرەسوو: هەر چەند دوژمنایەتیی کورد بکەن هەر ناتوانن سەر بکەون

مستەفا قەرەسوو ئەندامی دەستەى بەڕێوەبەریی کەجەکە رایگەیاند، لە دژی هەدەپە شەڕێکى تایبەت و بەرفراوان بەڕێوەدەچێت. کاری ئەو دەوڵەتە شەڕی تایبەتە لە دژی کورد و هێزە دیموکراسییەکان.

مستەفا قەرەسوو ئەندامی دەستەى بەڕێوەبەریی کەجەکە رایگەیاند، لە دژی هەدەپە شەڕێکى تایبەت و بەرفراوان بەڕێوەدەچێت. کاری ئەو دەوڵەتە شەڕی تایبەتە لە دژی کورد و هێزە دیموکراسییەکان. هەر چەند دوژمنایەتیی کورد و دیموکراسی و هەدەپەش بکەن هەر ناتوانن ئەنجام بەدەست بهێنن.

مستەفا قەرەسوو ئەندامی دەستەى بەڕێوەبەریی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) وتی "تێکۆشان لە دژی فاشیزم بەبێ قوربانیدان نابێت. فاشیزم دەیەوێت لە هەموو شوێنێک بە ترس و تۆقاندن خۆی بەسەپێنێت. هێزە دیموکراسییەکان کاتێک بەبێ ترس بچنەوە بە رووی فاشیزمدا ئەو کاتە فاشیزم تێکدەشکێت. فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە بێهێزە. کاتێک هاوپەیمانیی دیموکراسی ئافرێنرا و تێکۆشان گەش کرا بە دڵنیاییەوە کۆتایی بەو دەسەڵاتە دێت".

مستەفا قەرەسوو ئەندامی دەستەى بەڕێوەبەریی کەجەکە لە چاوپێکەوتنیدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) سەرنجی خستە سەر هێرشەکانی دژ بە هەدەپە.

قەرەسوو رایگەیاند، هۆکاری سەرەکی و بنەڕەتیی هێرشەکانی دژ بە هەدەپە بۆ بەرنامە، هێڵی سیاسی و تێکۆشانی هەدەپە دەگەڕێتەوە و وتی "بێگومان هێرشەکان بۆ سەر هەدەپە جیا نین لەو هێرشانە کە دەکرێنە سەر تێکۆشانی ئازادیی گەلی کورد. هەدەپە لە تورکیا کە هەبوونی کوردی تیایدا ئینکار دەکرێت و کوردی تیایدا قڕ دەکرێت، دەڵێت کورد هەیە و ئەو کێشەیەش بە قبوڵکردن و ناسینی کێشەى کورد و مافە بنەڕەتییەکانی چارەسەر دەبێت. وەک حیزبێکى ناکاریگەری لاوەکی باس لەو کێشەیە ناکات، بەڵکو وەک حیزبێک کە لە کوردستان و تورکیا هێزێکى گرنگی کۆمەڵایەتی و جەماوەری هەیە باسی لێوە دەکات. ئەوە خۆی لە خۆیدا یەکێکە لە هۆکارەکانی هێرشکردنە سەر هەدەپە".

قەرەسوو ئەوەی بەبیرخستەوە، هەدەپە دەیەوێت هەموو کێشەکانی تورکیا چارەسەر بکات و وتی "حیزبێک کە دەیەوێت تورکیا بە دیموکراسی بکات و دەڵێت، دەکرێت کێشەى کورد لەو چوارچێوەیەدا چارەسەر بکرێت. نەک تەنها پشتبەستووە بە کوردان، بەڵکو بەرنامەکەى خۆی بە هەموو گەلانی تورکیا داوەتە قبوڵکردن و کۆمەڵگە بەشداری تێکۆشان دەکات. بەهۆی ئەو تایبەتمەندییەوە دەکرێتە ئامانج و هێرشی دەکرێتە سەر".  

مستەفا قەرەسوو رایگەیاند، هەدەپە بە سیاسەتەکەى خۆی، ستراتیژیایەک بۆ تورکیا و کوردستان، کە باشترین و دروستترین چارەسەریی دەئافرێنێت، کردووە بە ناوەندی سیاسیەتی تورکیا و وتی "دەستنیشانکردنی ستراتیژییەک کە چارەسەری کێشەى کورد و دیموکراتیکبوون لەگەڵ خۆی بخاتەڕوو، پێویستیی بنەڕەتیی سیاسەتە لە تورکیا، بۆیە لە ماوەیەکى کورت دا وەردەسوڕێت بۆ تاکە حیزبی راست و دروست، کە دەبێتە وەڵامدەرەوە بۆ کێشەکانی تورکیا".

'هەر چەند دوژمنایەتیی کورد و هەدەپە بکەن، بەڵام هەر ناتوانن ئەنجام بەدەست بهێنن'

قەرەسوو باسی ئەوەیکرد، ئەوانە بوونەتە هۆی ئەوە، کە دواکەوتووەکان، ملهوڕ و فاشیستەکان لە تورکیا هەموویان پێکەوە هێرش بکەنە سەر هەدەپە و وتی "خۆ یەکخستنی کوردان و هێزە دیموکراسییەکانی گەلانی تورکیا، یەکگرتوویی تێکۆشانیان بووە گەورەترین ترس بۆ ئەو هێزانە. هەموو ئەو سیاسەتە تێکشکا، کە تاوەکو ئێستا بۆ قڕکردن و سڕینەوەى کورد لە بەرەی تورکیاوە پشتیوانیی لێدەکرا. ئەوە لەلایەکەوە بە مانای تێکشکاندنی سیاسەتی قڕکردن و سڕینەوەیە و لەلایەکەوە ستراتیژیایەکە لە دژی ئامانجەکانی سیاسەتی قڕکردن و سڕینەوە بەڕێوەدەچێت. ئامانجی بنەڕەتیی  هێرشەکان بەو شێوەیەیە، چونکە کاتێک ستراتیژیا تێکچوو، ئەو کاتە ئەو سیاسەتەى بۆ خۆیانیان داناوە سەر ناکەوێت. هەر چەند دوژمنایەتیی کورد و هێزە دیموکراسییەکان و هەدەپە بکەن بە دڵنیاییەوە ناتوانن ئەنجام بەدەست بهێنن. ستراتیژیای هەدەپە دیموکراتیکبوون و چارەسەریی کێشەى کوردە، ئەوەش تەوەری لە رەگی ستراتیژیای ئەو هێزانە و دوژمنانی کورد و دوژمنانی دیموکراسیی داوە. لەبەر ئەوەش بە چاو سوورکردنەوە دوژمنایەتیی هەدەپە دەکەن و دەیانەوێت دایبخەن. بۆ سیاسەتی دوژمنایەتی بەرامبەر بە دیموکراسی و بەرامبەر بە کورد بەرێوەببەن، کەمپەینی هێرشکردنی لەو جۆرەیان دەستپێکردووە".

قەرەسوو ئەوەى بە بیرخستەوە، کە ئاکەپە – مەهەپە بە هەموو شێوەیەک دوژمنایەتیی کورد دەکەن و وتی "ئەو دەسەڵاتە هەموو جۆرە هێرشێک لە دژی هەدەپە ئەنجام دەدات. ئێستا هەوڵ دەدات بە هەڕەشەى داخستن و زیندانیکردنی سیاسەتمەداران بەو ئامانجەى بگات. لە رێگەى هێرشەکانەوە دەیەوێت هەدەپە لە هێڵی ئایدۆلۆژی – سیاسیی خۆی دوور بخاتەوە تاوەکو لە بەردەم ستراتیژیای قڕکردن و سڕینەوەى کورددا هیچ لەمپەرێکیان بۆ نەمێنێتەوە. ناتوانن جەماوەری هەدەپە لە ناوببەن، یان بیانتوێننەوە. لەوە ئاگادارن ئەگەر لە هێڵەکەى خۆی دووری بخەنەوە، رێگریی کۆمەڵگەش لە بەردەم سیاسەتەکەى خۆیاندا ناهێڵن، چونکە ملیۆنەها مرۆڤ پشتیوانی لە هەدەپە و ستراتیژی و سیاسەتی هەدەپە دەکەن. یانی هێزە شۆڕشگێڕە دیموکراتیەکانی گەلی کورد و هێزە دیموکراسییەکانی تورکیا پێکگەیشتوون و تێکۆشانێکى هاوبەش بەڕێوەدەبەن. هێرشەکان بۆ ئەوە دەکرێن، کە شپرزە بن و تووشی هەڵەیان بکەن. نەک هێرشی جەستەیی بەڵکو هێرشی ئایدۆلۆژی – سیاسی لە زۆرێک لە بەرەکانەوە لە دژی ئەو هێڵە بەرێوەدەچێت".

ئۆپراسیۆنەکانى پاکتاوکردنی سیاسی

مستەفا قەرەسوو ئەندامی دەستەى بەڕێوەبەریی کەجەکە سەرنجی خستە سەر ئۆپراسیۆنەکانی پاکتاوکردنی سیاسی و وتی "تاوەکو پاکتاوکردنی سیاسی نەبێت ئیرادەی گەلێک تێکناشکێنرێت و لە رووی کولتوری و جەستەییەوە ناسڕدرێتەوە. سڕینەوەی یەکەم و سەرەتایی بە پاکتاوی سیاسیی دەستپێدەکات. ٩٥ ساڵە ئەوە بەڕێوەدەبەن. پێشتر لە سێدارەیان دەدا، ئێستاش زیندانیان دەکەن. تورکیا لە رووی ژماری زیندانیانی سیاسییەوە لە دونیادا ژمارەى پێوانەیەى هەیە. بەپێی ژمارەى دانیشتوان ئێستا لە دونیادا کورد لە هەموو کەس و نەتەوە و لایەنەکانی تر زیندانیی زیاتری هەیە. لە ئاستی پێوانەیدا کوردان زیندانی دەکرێن و لە زیندانەکاندا دەهێڵدرێنەوە.

سیاسەتی زیندانیکردن لەم سەردەمەدا شێوەیەکى لەسێدارەدان و شێوەیەکى بکوژ نادیارە. چەند ساڵ لەوە پێش ئاکەپەییەکان دەیان وت 'لە کاتی خۆیدا نایانکوژین تەنها زیندانیان دەکەین و ئەوەش بە ئەندازەی پێویست دەکەین'. ئێستاش لە رێگەى زیندانیکردنەوە هەوڵ دەدەن هیچ خەباتکارێک نەهێڵن و بە کردەوە حیزبێکى وەک هەدەپە دابخەن. لە راستیدا هەدەپە لەلایەن کەسایەتیی دادگاوە داخراوە، بەڵام هەدەپە حیزبێکى بەو جۆرە نییە، کە لە دەوری مێزێکدا دروستکرابێت، بەڵکو خۆی دەسپێرێت بە سەرهەڵدانەکانی کوردستان، شۆڕشی دیموکراتیک و تێکۆشانی دیموکراسیی ١٠٠ ساڵی گەلانی تورکیا. یانی حیزبێکە بە تێکۆشان ئافرێنراوە. لەبەر ئەوەش زۆربوونی هێرشەکان ناتوانێت پشتیوانییەکان بۆ هەدەپە کەم بکاتەوە.

گەورەترین شەڕ، کە لە دژی کوردان بەرێوەدەچێت، شەڕی تایبەتە، شەڕی دەرونییە. ئاکەپە بووە بەو حیزبە کە ئەو شەڕەی زۆر زۆر گەورە کردووە. هەر لەبەر ئەوەش بوو هێزەکانی دەوڵەتی قوڵ پشیتوانییان لە ئاکەپە کرد. ئەگەر ئاکەپە لە شەڕی تایبەتی دژ بە کورددا رۆڵی نەبوایە، ئەو ماوە دوور و درێژە لەسەر دەسەڵات نەدەمایەوە. هەر خۆی ئەردۆغان بۆ ئەوەى لەسەر دەسەڵات بمێنێتەوە ئەو ئارگۆمێنتە زۆر بەکار دەهێنێت و دەڵێت 'ئەوەى کە زۆرتر لە هەموو شتێک کوردان سەرقاڵ دەکات، ئەوەى دەتوانێت دەنگیان لێ بەدەست بهێنێت و تێکۆشانەکەیان پاکتاو بکات، منم'."

'لە ژی هەدەپە شەڕێکى تایبەتی بەرفراوان بەڕێوەدەچێت'

قەرەسوو دەستنیشانیکرد، ئاشکرایە لە دژی هەدەپە شەڕێکى بەرفراوان بەڕێوەدەچێت و وتی "هەر خۆی لە خۆیدا تاوەکو لەو هێرشە بەرفراوانە تێگەشتن دروست نەبێت ناتوانن تێکۆشانی بەهێز و سیاسی بەڕێوەببەن. کاری ئەو دەوڵەتە ئەوەیە، کە لە دژی گەلی کورد و هێزە دیموکراسییەکان هێرشی تایبەت بەڕێوەببات. ئێمەش وەک پەکەکە لە تێکۆشانی ٤٥ بۆ ٥٠ ساڵەی ئایدۆلۆژی، سیاسی و سەربازیماندا ئاگاداری ئەوەین. لە دژی ئەو گەلە و ئەو بزووتنەوەیە هەموو جۆرە شەڕێکى تایبەت و دەروونی لەلایەن دەوڵەتەوە بەڕێوەبرا. ئەگەر پەکەکە سەرکەوتو بێت، هۆکارەکەى بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، باش لە شەڕی دەروونی و تایبەتی ئەو دەوڵەتە تێگەیشتووە و لەسەر ئەو بنەمایە تێکۆشانێکى سەرکەوتوانە بەڕێوەدەبات".

'هەبوونی پەکەکە بۆ گەلانی تورکیا و مرۆڤایەتی بەهایەکى گەورەیە'

قەرەسوو باسی ئەوەیکرد، هەدەپە وەک هێزێکى دیموکراتیک لەلایەن هەموو هێزە دیموکراسییەکانەوە و لە لەلایەن هێزەکانی تریشەوە چادێری دەکرێت و وتی "رێ و رێبازی تێکۆشانەکەیان، بڕیاری خۆیانە. ئێمە تەنها لەو بڕوایەداین، کە ئەوان خاوەنداری لە هێڵێکى سیاسیی راست و دروست دەکەن. تاوەکو هێڵێکی سیاسیی بەو شێوەیە کاریگەر نەبێت لە تورکیا نە کێشەى دیموکراسی چارەسەر دەبێت و نە کێشەى کورد چارەسەر دەبێت و نە کێشەکانى تریش چارەسەر دەبن. بۆیە هەبونی ئەو هێڵە سیاسییە نەک تەنها بۆ گەلانی تورکیا، بەڵکو بۆ گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و مرۆڤایەتی بەهایەکى گەورەیە".

قەرەسوو باسی ئەوەشیکرد، رێپێوانی هەدەیە لە ئەدیرنە و جۆلەمێرگ بەرەو ئەنقەرە و هەروەها هێڵی ئەوان بۆ نەخشەڕیی کۆکردنەوەى گەلان و هێزە دیموکراسییەکان گرنگە و وتی "ئەوە بینرا، کە ناتوانرێت هەدەپە گۆشەگیر بکرێت. گورزێکى گەورە لە سیاسەتە درا، کە دەیخواست هەدەپە تەریک بخات و ئیرادەی تێکبشکێنێت".

قەرەسوو ئاماژەى بەوەکرد، لەسەر بنەمای ئەو مێژووە، گەلی کورد، هێزە دیموکراسییەکانی تورکیا پشتیوانیان لەو رێپێوانە کرد و وتیشی "کرێکاران، کارمەندان، سەندیکاکان، رێکخراوەکانی کۆمەڵەی مەدەنی و هێزە دیموکراتیکەکان پشتیوانیان لێکرد. ئەو پشتیوانییە لە هەمان کاتدا بووە وەڵامێک بۆ سیاسەتی فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە، کە دەیخواست هەدەپە بخاتە پەراوێزەوە. هەدەپە بە رەوایی بەهێزی خۆی و هێزی سیاسیی خۆی بەڕێوەدەچێت".

قەرەسوو ئاماژەى بەوەشکرد، هاوپەیمانیی ئاکەپە – مەهەپە لە تورکیا لاواز بووە، بناغەکەى لاواز بووە و لەوبارەیەوە وتی "لە ئۆپۆزسیۆنێکى بچووکیش دەترسێت. لە چەند پۆستی تویتەر دەترسێت. هەر رەخنەیەک و هەر ناڕەزایەتییەک وەک هەڕەشەیەک، وەک خیانەتێک دەبینێت. دۆخ و کاردانەوەى هەر دیکتاتۆرێک کە لە توندوتیژیدایە، ئێستا لە ناو ئاکەپە – مەهەپە دا دەبینرێت. دەسەڵاتێکى لاوازە. هەندێک تێکۆشان بەڕێوەبچێت لەبەر یەک هەڵدەوەشێت، بەڵام هێزە دیموکراسییەکان لە دەوری یەک کۆنابنەوە و تێکۆشانێکى هاوبەشی کاریگەر بەڕێوەنابەن. لەو دۆخەدا رێپێوانەکەى هەدەپە گرنگ بوو".

'بە بەهێزکردنی هاوپەیمانی و تێکۆشانی هێزە دیموکراسییەکان کۆتایی ئەم دەسەڵاتە نزیکە'

مستەفا قەرەسوو ئەوەی دەستنیشانکرد، کورد ئێستا بەهێزترین هێزی دینامیکى دیموکراسییە لە تورکیا و وتی "هەر کەس ئەوەی قبوڵە. هەر خۆی گرنگترین پێکهاتە هەدەپەیە، کە هەدەپەى وەرسوڕاند بۆ گرنگترین هێزی سیاسی و تێکۆشانی دیموکراسی لە تورکیا. کورد باش دەزانێت، کە ژیانی ئازاد و دیموکراتیک بە تێکۆشان و هاوپەیمانی دیموکراسی لە تورکیا بەدی دێت. بۆیە بە شێوەیەکى چالاک بەشداری تێکۆشانی دیموکراسی دەبێت و قوربانیی پێویستی بۆ دەدات.  

تێکۆشان لە دژی فاشیزم بەبێ قوربانیدان نابێت. فاشیزم دەیەوێت لە هەموو شوێنێکدا خۆی بە ترس و تۆقاندن دابسەپێنێت. هێزە دیموکراسییەکان کاتێک بە بێ ترس رووبەرووی فاشیزم بوونەوە، ئەو کاتە فاشیزم تێکدەشکێت. فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە بێهێزە. کاتێک هاوپەیمانی دیموکراسی ئافرێنرا و تێکۆشان گەشەی پێدرا بە دڵنیاییەوە کۆتایی بەو دەسەڵاتە دێت".

ژ.ت