قەیڕانی عێراق: ئەمریکا ٧٥٠ سەربازی تر دەنێرێتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

پنتاگۆن هێرشی بەرامبەر بالیۆزخانەکەی ئەمریکای لە بەغدا کردە بیانوو و ڕایگەیاند، بە زودترین کات ٧٥٠ سەربازی تر بۆ هەرێمەکە دەنێرێت.

ڕۆژی هەینی لەدژی بارەگاکانی ئەمریکا لە عێراق هێرش ئەنجامدرا و لە ئەنجامدا سەربازێکی ئەمریکی کوژرا، ٢٩ی کانونی یەکەم ئەمریکا وڵامی هێرشەکانی دایەوە، ٢٥ چەکداری حزبوڵای سەر بە ئێرانی کوشت. دوای ئەوە لایەنگرانی حەشدی شەعبی ٣١ی کانونی یەکەم هێرشیانکردە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا و سوتاندیان. ئەمریکا، ئێرانی وەک بەرپرسیاری هێرشەکان لەقەڵەمدا.

مارک ئەسپیر وەزیری بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند، بە زودترین کات ٧٥٠ سەرباز بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەنێرن.

هەروەها وتیشی، "ناردنی سەربازەکان وەک ڕێوشوێنێکە بۆ پاراستنی ناوەندەکانی ئەمریکا لەبەرئەوەی ڕووبەڕووی هێرش دەبنەوە کە بەغدا ئەوەمان بینی."

بەرپرسێکی ئەمریکی بە ئێف تی پی ڕایگەیاندووە، ئەمریکا ٤ هەزار سەرباز دەنیرێتە ناوچەکە.

تڕەمپ: ئێران باجی هێرشەکان دەدات

دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەمریکا وڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسانی سەبرەت شەڕی نێوان ئەمریکا و ئێرانی دایەوە و وتی، "لەو بروایەدا نییە شەڕ لەنێوانیاندا ڕووبدات." ڕۆژی ٣١ی کانونی یەکەمیش تڕەمپ لە تویتێکدا ڕایگەیاند، ئێران بەرپرسیاری کوشتنی مرۆڤ و هێرشی سەر ناوەندەکانیانە. باجێکی قوڕس دەدات.

خامنەیی: بەرپەرچی هێرشەکان دەدەینەوە

عەلی خامنەیی ڕابەری کۆماری ئیسلامی ئێرانیش ئاشکرایکرد، هەر کەسێک مەترسی لە سەر بەرژەوەندی نەتەوەکەمان دروست بکات، بء دوودڵی وڵامی دەدەینەوە.

ف.ق