كوردێك بوو بە فەرماندەی گشتی هێزی ئاسمانی عێراق

لیوا شەهاب جاهد عەلی حەمەخان کە ئەفسەرێکی کورد، بە فەرمانێکی وەزارەتی بەرگریی عێراق، وەک فەرماندەی گشتی هیزی ئاسمانی عێراق دیاری کرا.

لەنووسراوەکەی وەزارەتی بەرگریی عێراقدا هاتووە: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان ڕەزامەندبوون بە راسپاردنی لیوا شەهاب جاهد عەلی حەمەخان، وەك فەرماندەی گشتی هێزی ئاسمانی عێراق.

لیوا شەهاب جاهد، ئەفسەرێکی کوردە لە هێزی ئاسمانیی عێراق، خەڵکی شاری هەولێرە و ماوەی چەندساڵێکە لە هێزی ئاسمانیی خزمەتدەکات.

سەرەتای كانونی دوەمی ئەمساڵ فەریق ئەنوەر حەمەئەمین، فەرماندەی گشتیی ھێزە ئاسمانیەکان خانەنشین بوو، دواتر لیوا شەھاب، كە ساڵانێكە وەک سەرپەرشتیاری فەرماندەی ھێزی ئاسمانیی عێراق كاریكردوە، بەوەکالەت لەو پێگەیە دەستبەکاربوو.

ز.ش