لایەنگرانی سەدر تەقە لە خۆپیشاندەران دەکەن

لە شاری نەجەف لایەنگرانی موقتەدا سەدر تەقەیان لە خۆپیشاندەرانی نارازی کرد

ئەمرۆ دوو شەممە لایەنگرانی موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر کە بە (کلاو شینەکان) ناسراون لە شاری نەجەف تەقەیان لە خۆپیشاندەران کرد، ئەمەش دوای ئەوە دێت کە ئەو سەرکردەیەی ڕەوتی سەدر داوای لە لایەنگرانی کرد هاوکاری هێزە ئەمنیەکان بکەن بۆ کردنەوەی ئەو ڕێگایانەی کە ماوەی چەند مانگێکە بەهۆی مانگرتن و خۆپیشاندانەوە داخراون، سەدر داواشی کرد ژیانی رۆژانە لە شارەکە ئاسایی بکرێتەوە دوای دەست بەکاربوونی محەمەد توفیق عەلاوی وەکو سەرۆکی حکومەت.

لە لای خۆیەوە محەمەد عەلاوی ئەرکدار کراو بۆ پێکهێنانی کابینەیەکی نوێی حکومەت، داوی خۆپیشاندەران کرد ڕێگە نەدەن بە گەندەڵکاران عێراق بگەرێننەوە دوا.

خۆپیشاندەران لە شارەکانی بەغداد و چەند شارێکی باشوری عێراق بەردەوام بوو، وە دوای ئەوەی لایەنگرانی سەدر هەوڵی چۆلکرنی زۆرە ملێیان بە خۆپیشاندەران کرد، خۆپیشاندەران موقتەدا سەدریان بە "پیاوی ئێران" تۆمەتبار کرد.

سەرد لە تویتێکدا دوێنێ یەک شەممە ڕایگەیاند: "بەپی رێنەمایی مەرجەعیەی باڵا، پێویستە ئەم شۆرشە بگەرێتەوە شیوازە ریك و پیک و ئاشتییەکەی جاران."

هەروەها سەدر ڕایگەیاند: :(کەلاو شینەکان) لەگەل هێزە ئەمنیە نشتیمانیەکان و بەرێوبەرایەتی پەروەردەی پاریزگاکە و عەشایرەکانی پارێزگاکە هەوڵدەدین لیژنەیەک پێکبهێنین بۆ گەرانەوەی دەوامی فەرمی خوێندنگاکان و پێویستە رێگا داخراوەکان بکرێنەوە بۆ ئەوەی هەمووان بگەرێنەوە ژیانی ئاسایی رۆژانەی خۆیان، بۆیە پێویستە لایەنی پەیوەندیدار پەلە بکەن لەم کارانە."

هەروەها سەدر ڕاشیگەیاند: "ئامۆژگاری هێزە ئەمنیەکان دەکەم رێگری لەوانە بکەن کە هەوڵدەدەن رێگاکان دادەخەن، پێویستە لەسەر وەزارەتی پەروەردە هەموو ئەوانە سەزا بدات کە رێگری دەکەن لە دەوام کردنی مامۆستایان و قوتابیان."

ز.ش