له ئامه‌د ٢ ئه‌فسه‌ری توركیا كوژران
له قه‌زای لجه-ی سه‌ر به ئامه‌د له‌نێوان گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه و هێزه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك شه‌ڕ ڕوویدا. به گوێره‌ی زانیارییه‌كان ٢ ئه‌فسه‌ری توركیا كوژراون.
له قه‌زای لجه-ی سه‌ر به ئامه‌د له‌نێوان گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه و هێزه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك شه‌ڕ ڕوویدا. به گوێره‌ی زانیارییه‌كان ٢ ئه‌فسه‌ری توركیا كوژراون.
به به‌شداریی پۆلیسی تیمه تایبه‌ته‌كان به‌یانیی دوێنێ سوپای ده‌وڵه‌تی تورك له ده‌یان گوندی باكووری قه‌زای لجه‌ی سه‌ر به ئامه‌د ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆن كرد. ئۆپه‌راسیۆنه‌كه به پشتیوانی هێزی ئاسمانی تا ئێستاش به‌رده‌وامه. له‌نێوان گه‌ریلاكان و سه‌ربازانی توركیا شه‌ڕ هاته ئاراوه. به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، له ئه‌نجامدا ٢ ئه‌فسه‌ری ده‌وڵه‌تی تورك كوژراون.
ئۆپه‌راسیۆنه‌كه له گوندی ههدك، خۆسه‌ر، مازارئالیان، شاخوور، كارنجاك، زهنگۆسهر و زۆر شوێنی دیكه به‌رده‌وامه و خاڵی پشكنین له‌سه‌ر ڕێگه‌كان دانراون.
تا ئێستا هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) له‌باره‌یه‌وه لێدوانی نه‌داوه.
s.m