ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ڕایگه‌یاند، له چالاكییه‌كانی ٢٢-٢٣ی ئهیلوول\٣١ی خه‌رمانان - ١ی ڕه‌زبه‌ردا له ناوچه‌ی بارزان-ی باشووری كوردستان و ناوچه‌ی قلا‌بان-ی شرنا‌خ لایه‌نی كه‌م ١٠ سه‌ربازی توركیا كوژراون.
هه‌په‌گه له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا ده‌ستنیشانی كردووه، له ناوچه‌ی لیجه‌ی ئامه‌د له‌نێوان سه‌ربازانی سوپای توركیا كه ده‌ستیان به ئۆپه‌راسیۆن كردبوو و گه‌ریلاكان شه‌ڕ ڕوویداوه و زۆر سه‌رباز كوژراون. ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، ٢ گه‌ریلای هه‌په‌گه بۆ ئه‌وه‌ی به دیل نه‌گیرێن، بۆمبه‌كانی خۆیان به‌خۆیاندا ته‌قاندووه‌ته‌وه و شه‌هید بوون.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوی هه‌په‌گه:
له بارزان ١٠ سه‌رباز كوژران
«هێزه‌كانمان له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید پیرۆز و شه‌هید ئاگری-دا، ڕێكه‌وتی ٢٣ی ئهیلوول\١ی ڕه‌زبه‌ر كاتژمێر ٦:٣٠ له دژی سه‌ربازانی سه‌ر گردی بایراك-ی سه‌ر به ناوچه‌ی بارزان-ی باشووری كوردستان چالاكییه‌كیان كرد. له چالاكییه‌كه‌دا له ٣ قۆڵه‌وه له سه‌نگه‌ر و ڕه‌بایه‌كانی سه‌ربازان درا و زۆر سه‌نگه‌ر ڕووخێنران و ئه‌وه‌نده‌ی ڕوون بوویه‌وه ٦ سه‌رباز كوژران. له ئه‌نجامی بۆمباران سوپای تورك له دوای چالاكییه‌كه، ئاگر له ڕه‌ز و باخچه‌ی هاوڵاتییانی ناوچه‌كه كه‌وته‌وه.
له قلا‌بان ٤ سه‌رباز كوژران
٢٢ی ئهیلوول\٣١ی خه‌رمانان هێزه‌كانمان له دژی سه‌ربازانی سه‌ر گردی ئه‌له‌موون-ی سه‌ر به ناوچه‌ی قلا‌بان-ی شرنا‌خ چالاكییه‌كیان كرد. له چالاكییه‌كه‌دا به‌شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر له سه‌نگه‌ر و ڕه‌بایه‌كانی سه‌ربازان درا. ڕهبایهك، چادرێك و كابینه‌یه‌ك به‌ته‌واوی ڕووخێنران، ئه‌وه‌نده‌ی ڕوون بوویه‌وه ٤ سه‌رباز كوژران.
ئۆپه‌راسیۆن و شه‌ڕ له ئامه‌د
٢٢ی ئهیلوول\٣١ی خه‌رمانان كاتژمێر ١٩ سوپای تورك به پشتیوانی فڕۆكه‌ی سیخووڕیی بێفڕۆكه‌وان له ده‌وروبه‌ری گوندی زه‌نگه‌سۆر-ی سه‌ر به ناوچه‌ی لیجه-ی ئامه‌د ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆن كرد. ڕێكه‌وتی ٢٣ی ئهیلوول\١ی ڕه‌زبه‌ر كاتژمێر ده‌وروبه‌ری ١٢:١٠ی شه‌و فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كان و كۆپته‌ره‌كان به‌چڕی بۆمبارانی ناوچه‌كه‌یان كرد. له دوای بۆمبارانه‌كه به كۆپته‌ری سكۆرسكی سه‌رباز له ناوچه‌كه دابه‌زێنران و شه‌ڕ له‌نێوان هێزه‌كانمان و ئه‌واندا هاته ئاراوه. له‌م شه‌ڕه‌دا زۆر سه‌رباز كوژران و بریندار بوون، به‌ڵام هه‌ژماری كوژراو و برینداره‌كان ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه. ٢ هاوڕێمان كه هه‌تا دوایین فیشه‌ك له دژی دوژمن شه‌ڕیان كرد، بۆ ئه‌وه‌ی به دیل نه‌گیرێن بۆمبه‌كانی خۆیان به‌خۆیاندا ته‌قاندنه‌وه و شه‌هید بوون. دواتر ناسنامه‌ی هاوڕێ شه‌هیده‌كانمان بۆ ڕای گشتی ڕاده‌گه‌یه‌نین. ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه داگیركارییه هه‌مان ڕۆژ كاتژمێر ٣ پاشه‌كشه‌ی كرد.»
s.m