'له‌شكركێشی و سنوربەزاندنی دەوڵەتی داگیرکەری تورک هەموو سنورێکی تێپەرکردووە'

تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان ڕایگەیاند، پێویسته‌ گەلەکەمان خاوه‌ن هه‌ڵوێست بێت بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داگیركاری و هه‌مووئه‌وانه‌ی ڕێ خۆش ده‌كه‌ن بۆ داگیركاری و بڵاوبوونه‌وه‌ی تۆڕی سیخوڕی داگیركه‌ران.

تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان ڕاگەیەنراوێکی لەبارەی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە هاوکاری نۆکەرانی لە باشووری کوردستان بۆ سەر گەریلاکانی ڕزگاری کوردستان و هاوڵاتیە مەدەنیەکانی باشووری کوردستان.

تەڤگەری ئازادی لە ڕاگەیەنراوەکەیدا ئاماژەی بەوەدا، دەسەڵاتدارانی هەرێمی باشوری کوردستان بەهۆی سیاسەتی نادیموکراتی  وابەستەیی و ناکۆکی و گەندەڵی گەلی باشوری کوردستانی روبەرووی چەندین کێشەو قەیرانکردۆتەوە،  نادادی ئابوری و کێشە کۆمەڵایەتیەکان و سەرکوتی سیاسی و ئازادییە گشتییەکان بووەتە ناسنامەی ئەو سیستەم ودەسەڵاتداریه‌ی هەرێمی کوردستان کە ٢٩ ساڵە کەلەرەقانە درێژەی هەیەو ئامادە نیە گوێ بۆداخوازیەکانی گەل بگرێت و کێشەکان لەناوخۆدا چارەسەربکات.

هەروەها ئەوەی خستەڕوو، لەکاتێکدا باشوری کوردستان لەدۆخێکی  واپڕله‌کێشەدا ژیان دەکات داگیرکەرانی کوردستان بەتایبەت دەوڵەتی تورکی فاشیست بەسود وەرگرتن لەناکۆکی و سیاسەتی نانەتەوەیی و نادیموکراتیانەی حزبە دەستڕۆیشتووەکان باشوری کوردستانی بەتەواوی  بۆ واڵاکراوە و شکۆ و سەروەری خاک و گەلی باشوری کوردستان کراوەتە قوربانی بەرژەوەندی ئابووری و حیزبی کۆمەڵێک بازرگانی سیاسی.

دەقی ڕاگەیەنراوی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان بەم شێوەیەیە:

 "دەسەڵاتدارانی هەرێمی باشوری کوردستان بەهۆی سیاسەتی نادیموکراتی  وابەستەیی و ناکۆکی و گەندەڵی گەلی باشوری کوردستانی روبەرووی چەندین کێشەو قەیرانکردۆتەوە،  نادادی ئابوری و کێشە کۆمەڵایەتیەکان و سەرکوتی سیاسی و ئازادییە گشتییەکان بووەتە ناسنامەی ئەو سیستەم ودەسەڵاتداریه‌ی هەرێمی کوردستان کە ٢٩ ساڵە کەلەرەقانە درێژەی هەیەو ئامادە نیە گوێ بۆداخوازیەکانی گەل بگرێت و کێشەکان لەناوخۆدا چارەسەربکات، لەکاتێکدا باشوری کوردستان لەدۆخێکی  واپڕله‌کێشەدا ژیان دەکات داگیرکەرانی کوردستان بەتایبەت دەوڵەتی تورکی فاشیست بەسود وەرگرتن لەناکۆکی و سیاسەتی نانەتەوەیی و نادیموکراتیانەی حزبە دەستڕۆیشتووەکان باشوری کوردستانی بەتەواوی  بۆ واڵاکراوە و شکۆ و سەروەری خاک و گەلی باشوری کوردستان کراوەتە قوربانی بەرژەوەندی ئابووری و حیزبی کۆمەڵێک بازرگانی سیاسی، لەماوەی تەنها چوار رۆژ  لە٢٦/ ئایاردا فرۆکەی تورکی داگیرکەر لەسنوری سلێمانی لەگوندی سەفرەی سەربەقەزای ماوەت بەدوری سەدان کیلۆمەتر لەسنوری تورکیا بەهاوکاری تۆڕی سیخوری ناوخۆیی بەکرێگیراو سێ هاوڵاتی سڤیل و دوو گەریلای یەکینەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان-یەرەکە شەهید بوون، هەرلە ٣٠ی ئایاردا بەهەمان شێوە لەهەرێمی بادینان لەناحیەی دێرەلوک سەربەقەزای ئامێدی کوڕو باوکێک بەهێرشی فڕۆكه‌ی داگیرکەری تورک  شەهید کران ئەوە لەکاتێکدایە دەسەڵاتدارانی هەرێم  لەسلێمانی و هەولێر بەیەک وشەش ئەو هێرش و شکاندنی سەروەری  خاک و کۆمەڵکوژیەی هاوڵاتیانیان ئیدانە نەکردووە ئەوەش مانای ئەوەیە ئەوهێرشانە بەهاوکاری راستەوخۆ و ناراستەوخۆی ئەو هێزە دەسەڵاتدارانەیە کەکۆمەڵگه‌ی باشوری کوردستانیان خستۆتە بەردەم قەیرانی کوشندە و چەقۆی داگیرکاری.

 ئێمە لەکاتێکدا ئەو هێرشانە ریسواو شەرمەزاردەکەین هاوخەمی وسەرەخۆشی خۆمان بۆخانەوادەی ئەو شەهیدانە و گەلی وڵاتپارێزی کوردستان رادەگەیەنین و بەڵێن ئەدەین بەردەوام دەبین لەسەر رێبازی شەهیدان و بەدیهێنانی ئامانجەکانیان.

جارێکی تر بەتوندی ئەو بێ هەڵوێستی و بێدەنگیەی حکومەتی هەرێم و حکومەتی ناوەند لەبەغداد  شەرمەزاردەکەین و بەرپسیاریان دەبینین لەبەرامبەر پاراستنی ژیان و ئاسایشی خەڵک.

داوا له‌گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌ین پێویسته‌ خاوه‌ن هه‌ڵوێست بین بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داگیركاری و هه‌مووئه‌وانه‌ی ڕێ خۆش ده‌كه‌ن بۆ داگیركاری و بڵاوبوونه‌وه‌ی تۆڕی سیخوڕی داگیركه‌ران.

 نەمری و سەربەرزی بۆ شەهیدانی رێگای ئازادی کوردستان

روورەشی و نەمان بۆداگیرکاری و خیانەتکاران"

ف.ق