له‌ عێراق گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵ هه‌ڵده‌درایەوە‌

لەدووری ١٧٠کم لە شاری سەماوەی سەربەپارێزگای مووسەنای عێراق گۆڕێکی بەکۆمەل هەڵدرایەوە.

ڕاگەیەنرا کە ئەو تەرمانەی کە لەکۆڕەبەکۆمەڵەکەدا بینراونەتەوە، ئەوکوردانەن کە لەساڵەکانی ١٩٨٨ دا لەسەردەمی دیکتاتۆری ڕژیمی بەعس سەدام حسێندا ئەنفال کراون.

دکتۆر بەرهەم ساڵەح سەرۆک کۆماری عێراق لە شوێنی گۆڕە بەکۆمەڵەکەدا ئامادەبوو وچاودێری هەڵدانەوەی کۆڕە بەکۆمەڵەکەی کرد. بەرهەم ساڵەح لە لێدوانێکدا بۆ چاپەمەنییەکان وتی، " هۆکاری قڕکردنی ئەومرۆڤانە ئەوە بوو کە ئەوان ڕژیمی دیکتاتۆری بەعسیان قەبووڵ نەدەکرد، دەیانویست بەئازادی وسەربەستیی بژین."

سەرۆک کۆماری عێراق وتی، " دەبێت عێراق هیچکات ئەو کۆمەڵکووژییە لەبیرنەکات."

ک-ش