لێدوانی خامنەیی و ڕۆحانی لەبارەی هێرشە موشەکیەکان

حەسەن ڕۆحانی سەرۆککۆماری ئێران و عەلی خامنەیی ڕابەری ئایینی ئێران دوای هێرشی سوپای وڵاتەکەیان بۆ سەر بنکە سەربازیەکانی ئەمریکا قسەیان کرد.

حەسەن ڕۆحانی ڕایگەیاند، ئەمریکا 'قوڵی سلێمانی' لێکردەوە، بەڵام ئیران 'قاچی' ئەمریکا لە هەرێمەکە دەبڕێت و بەو شێوەیە وڵام دەداتەوە.

خامنەیی: دوژمنمان ئەمریکایە

عەلی خامنەیی ڕابەری ئایینی ئێران ئاماژەی بەوەکرد، ئەوان زلەیان لە ئەمریکادا. بوونی ئەمریکا لە هەرێمەکە سەرچاوەی ئاژاوەیە و پێویستە ناچەکە بەجێبهێڵن و وتی، "دوژمنمان، ئەمریکا ،ئیسرائیل و لوتبەرزەکانن."

خامنەیی کە بە وشەی 'لوتبەرز' ئاماژەی بە جیهانی ڕۆژئاوا کرد، جەختی لەسەر بەرەوپێشەوەبردنی بەرنامەی ئەتۆمی کردەوە. بە پێی بۆچونی خامنەیی، وازهێنانی لە بەرنامەی ئەتۆمی ڕیگا بۆ سەروەری ئەمریکا خۆش دەکات.

لە تاران خۆپیشاندانی خوشحاڵی بەرێوەچوو

دوای ئەوەی ئێران لە دوو بارەگای ئەمریکایدا، لە تاران خۆپیشاندانی خۆشحاڵی بەرێوەچوو. ژمارەیەکی زۆر کەس بە وێنەی سولەیمانی و ئاڵای ئێران بەشداریان لە خۆپیشاندانەکەدا کرد.

ف.ق