لە ئزمیر لە چوارچێوەی تەرۆری دەوڵەتدا پۆلیس ۱۳ کەسی دەستگیر کرد

لە چەندین ناوچەی پارێزگای ئیزمیری تورکیا پۆلیسەکانی ڕژێمی ئاکەپە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵان و ۱۳ کەسیان دەستگیر کردووە.

بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی کە ئەمڕۆ لە پارێزگای ئیزمیری تورکیاوە بەئاژانسەکەمان فورات نیوز (ANF) گەیشتوون، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە چەندین ناوچەی پارێزگای ئیزمیری تورکیا، لە چوارچێوەی تەرۆری دەوڵەتدا، پۆلیسەکانی ڕژێمی ئاکەپە هەڵیانکوتاوەتە سەر ژمارەیەکی زۆر لە ماڵان. زانرا، لە ئەنجامی هەڵکوتانە سەر ماڵەکاندا لانی کەم ۱۳ کەس دەستگیر کراون و  دەستگیرکراون براونەتە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی شاری ئیزمیر و لەوێ زیندانی کراون.

تا ئێستا هۆکاری هەڵکوتانە سەر ماڵەکان و دەستگیرکردنەکان نەزانراوە و ناسنامەی ئەو کەسانەشی دەستگیرکراون ئاشکرا نەکراون.

 

هـ.هـ