لە ئێران دوو کەس بە هۆی نەخۆشی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستدا

وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگەیاند، لە ئەنجامی پشکنین بۆ دوو نەخۆش، ئاشکرا بووە کە تووشی نەخۆشی کۆرۆنا بوون و هەردووکیشیان گیانیان لەدەستداوە.

کیانوش جەهانپور وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگەیاند لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا، لە شاری قوم دوو نەخۆشیان خستووەتە ژێر چاودێری وردی پزیشکیدا و لە ئەنجامی پشکنینەکاندا ئاشکرا بووە کە ئەو دوو نەخۆشە توشی نەخۆشی کۆرۆنا بوون.

جەهانپور هەروەها رایگەیاند، تیمە پزیشکییەکانیان دووبارە پشکنین بۆ ئەو حالەتە دەکەنەوە و دواتر ئەنجامەکان ئاشکرا دەکەن.

دوای لێدوانەکەی وەزارەتی تەندروستی، بەرپرسانی ئەو وڵاتە لێدوانێکی دیکەیان بلاو کردەوە و رایانگەیاند، ئەو دوو کەسە لە نەخۆشخانە گیانیان لەدەستداوە.

ز.ش