لە ئێران فڕۆکەیەکی نەفەر هەڵگر لە شەقامێکی گشتی نیشتەوە

فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگری کۆمپانیای گەشتیاری کاسپین ئیڕلاین، لە شاری بەندەر ماهشەهری ئێران، لە ڕێڕەوەکەی خۆی دەرچوو، بە مەجبووری لە سەر شەقامێکی گشتی نیشتەوە.

رووداوەکە لە شاری باندەری ماهشەهری باشووری رۆژئاوای ئێران روویدا. بە پێی دەزگاکانی راگەیاندنی ئێران، فڕۆکەوانەکە ماوەیەکی زۆری پێچووە تا فڕۆکەکە بنیشێنێتەوە و ئەمە بووەتە هۆی ئەوەی فڕۆکەکە لە رێڕەوی خۆی دەربچێت و لە سەر شەقامی گشتی نیشتووەتەوە.

بە پێی راگەیاندنەکان، ئەو فڕۆکەیە ١٣٥ سەرنشینی تێدابووە و باردودۆخی هەموو سەرنشینەکان باشە. هەروەها لایەنە پەیوەندیدارەکان، لەم بارەیەوە دەستیان بە لێپرسینەوە کردووە.

ز.ش