لە ئێران لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٩٣ کەس بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە

وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو هەزار و ١٦٨ کەس تووشی کۆرۆنا بوون و ٩٣ کەسیش بەهۆی تووشبوون بە کۆرۆنا گیانیانلەدەستداوە.

ئەمڕۆ کیانوش جەهانپور، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسییدا دوایین ئاماری تووشبوون و گیانلەدەستدان بە کۆرۆنای لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا بڵاوکردەوە.

جهانپور ڕایگەیاند: لە ماوەی ٢٤ کەتژمێری ڕابردوو، هەزار و ١٦٨ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و ٩٣ کەسیش بەو ڤایرۆسە گیانیان لەدەستداوە، بەوپێیەش ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئێران تووشبوونیان بە کۆرۆنا تۆمارکراوە گەیشتە ٨٨ هەزار و ١٩٤ کەس و ژمارەی ئەو کەسانەش بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە گەیشتە پێنج هەزار و ٥٧٤ کەس، هەروەها تا ئێستا ٦٦ هەزار و ٥٩٦ تووشبووش چاکبوونەتەوە.

ف.ق