لە ئێران هاتوچۆی نێوان پارێزگاکان قەدەغەکرا

لە ئێران ڕۆژ بە ڕۆژ ڤایرۆسی کۆرۆنا زیاتر بڵاودەبێتەوە. لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٢١ کەسی تر گیانیان لەدەستدا. هاتوچۆی نێوان ١٧ پارێزگای ئێران قەدەغەکرا.

لە ئێران ڕۆژ نییە هاوڵاتیان بە هۆی کۆرۆناوە گیان لەدەستنەدەن. بە پێی ڕاگەیەنراوی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٢١ کەس گیانیان لەدەستداوە کە یەکێکیان پەرلەمانتارە و ١٠٧٦ کەسی تر تووشی ڤایرۆسەکە بوون.

لە ئێران تا ئێستا ١٤٥ کەس بە ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە و ٥٨٣٢ کەسیش تووشی ڤایرۆسەکە بوون.

ف.ق