لە ئێران ٤٨ کەسی تر بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

٤٨ حاڵەتی دیکەی گیان لەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کرا و دوو هەزار و ١٠٢ کەسی تر تووشی ڤایرۆسەکە بوون.

کیانوش جەهانپور وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ئاماری ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی وڵاتەکەی بڵاوکردەوە کە تیایدا ٤٨ کەس گیانیان لەدەستداوە، بەوەش ژمارەی گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا لەو وڵاتە گەیشتووەتە شەش هەزار و ٩٠٢ کەس.

کیانوش جەهانپور ڕایگەیاند، لە دوێنێوە تا ئەمڕۆ دوو هەزار و ١٠٢ حاڵەتی نوێی ڤایرۆسەکە لە ئێران تۆمار کراوە، بەوەش ژمارەی توشبووان لەو وڵاتە گەیشتە ١١٦ هەزار و ٦٣٥ کەس.

جەهانپور ئاماژەی بەوەشکرد لەنێو ئەو توشبووانەدا تا ئێستا دوو هەزار و ٧٢٧ کەس حاڵیان خراپە، لە بەرامبەریشدا ٩١ هەزار و ٨٣٦ کەسیش چاک بوونەتەوە.

ف.ق