لە ئێران ژمارەی ئەو کەسانەی بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا ٢ هەزار کەسی تێپەڕاند

لە ئێران ژمارەی ئەو کەسانەی بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا ٢ هەزار کەسی تێپەڕاند و ژمارەی ئەو کەسانەی تووشی ڤایرۆسەکەش بوون ٢٧ هەزار کەسی تێپەڕاند. لە ئێران هاتوچۆی نێوان هەموو شارەکان قەدەغەکرا.

لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، بەپێی پشکنینەکان، دوو هەزار و ٢٠٦ حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کراوە و تا ئێستا بە گشتی لە سەرتاسەری ئێران تووشبوونی ٢٧ هەزار و ١٧ کەس بە ڤایرۆسی کۆرۆنا پشتڕاست کراوەتەوە.

ە گیان لەدەستدانی ١٤٣ کەسی دیکە بەهۆی تووشبوونیان بە کۆرۆنا لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو، ژمارەی گشتی ئەو کەسانەی بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە دوو هەزار و ٧٧ کەس.

کیانوش جەهانپوور وتەبێژەکەی وەزارەتی تەندروستییی ئێران ڕایگەیاند: تا ئێستا ٩ هەزار و ٦٢٥ کەس لەوانەی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، چاکبوونەتەوە و ڕەوانەی ماڵەکانیان کراون.

ف.ق