لە ئەفغانستان بەهۆی لافاوەوە زیاتر لە ١٦٠ کەس گیانیان لەدەستدا

لە ئەفغانستان بەهۆی کارەساتەکانی لافاو کە ئەم هەفتەیە ڕوویاندا زیاتر لە ١٦٠ کەس گیانیان لەدەستدا.

وەزارەتی ڕووداوە سروشتیەکانی ئەفغانستان ڕایگەیاند، لە ١٣ ویلایەتی وڵاتەکەیان لافاو دروست بووە.

بە تەنها لە ویلایەتی پەروان ١١٦ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٢٠ کەس بریندار بوون و ١٥ کەسیش بێسەروشوێنن.

بەرپرسانی ئەو وڵاتە ئاماژەیان بەوەکرد کە بە گشتی زیاتر لە ١٦٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و هەڵمەتی گەڕان بەدوای بێسەروشوێنەکان بەردەوامە.

ناتۆ لە راگەیەنراوێکدا ئەوەی خستەڕوو کە سوپاکەیان پشتگیری لە سوپای ئەفغانستان دەکات و لە ڕێگەی خوراک، ئاو، بەتانیەوە هاوکاری بۆ لێقەوماوان دەنێرێت.

ف.ق