لە ئەفغانستان بەهۆی هێرشی تالیبانەوە زیاتر لە ٣٠ کەس کوژران

لە ژمارەیەک ویلایەتی ئەفغانستاندا بەهۆی هێرشی تالیبانەوە زیاتر لە ٢٣ سەرباز و پۆلیس و ٩ کەس مەدەنی کوژران.

بەرپرسانی ویلایەتی تاهاری باکووری ئەفغانستان ڕایانگەیاند، تالیبان شەوی ڕابردوو هێرشی کردووەتە سەر بارەگایەکی سەربازی.

وتەبێژی پۆلیسی ویلایەتە ڕایگەیاندوە، لە هێرشەکەدا ٢ پۆلیس و ١٦ سەرباز کوژراون و ٣ کەسیش بریندار بوون.

وتەبێژی پارێزگاری ویلایەتەکەش باسی کوشژتی ١٩ کەس دەکات.

هەروەها بەرپرسانی ئەو وڵاتە ڕاشیانگەیاند، لە ویلایەتی بەلهی باکووری لە هێرشی تالیباندا ٩ کەسی مەدەنی کوژراون و ٦ کەسیش برینداربوون.

بەرپرسان دەلێن ، چەکدارانی تالیبان داوای پارە و باجیان کردووە و ئەو کەسانەش رەتیان کردووەتەوە کە باج بدەن و بەوهۆیەوە کوژراون.

لە ویلایەتی ئوروزگانی باشووریش شەوی یەکشەمە لەسەر دووشەمە تالیبان هێرشی ئەنجامداوە و ٣ پۆلیس کوژراون و ٣ پۆلیسیش بریندار بوون.

ف.ق