لە ئەنجامی تۆپبارانی دەوڵەتی تورکدا ڕۆژنامەنووسێک گیانی لەدەستدا

لە تۆپبارانی دەوڵەتی تورک لە لیبیادا ڕۆژنامەنووسێک گیانی لەدەستدا.

لە تۆپبارانی گروپەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکدا لە هەرێمی وەتیەی لیبیا ڕۆژنامەنووسێکی لیبیا بە ناوی محەمەد نەجمەدین ئەلخیتابی گیانی لەدەستدا.

لەگەڵ ئەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای ئاگربەستی سەرتاسەری لە هەموو جیهان کردبووە، بەڵام دەوڵەتی تورک گروپە چەتەکانی بۆ لیبیا دەنێرێت و بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئەو هەرێمانەی کە لەژێر دەستی هێزی نیشتیمانی لیبیادایە بۆردوومان دەکات.

ف.ق