لە ئەنجامی ڕوبەڕوبونەوە لە بەغدا ٣ کوشتار و دەیان برینداری لێکەوت

٣ کوشتار و دەیان بریندار هەن لەناو خۆپیشاندەران لە بەغدا، هەنێک لەوان بە فیشەکی ڕاستەوخۆ کوژراون و هەنێکشیان بەهۆی بەرکەوتنی ڕاستەوخۆی گازی فرمێسک ڕێژ لە کاتی بڵاوە پێکردنیان لە لایەن هێزە ئەمنێکانەوە.

سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە چەند کەس لە کوژراوەکان بە هۆی فیشەکەوە گیانیان لەدەست داوە و هەنێدکیش بەهۆی بەرکەوتنی ڕاستەوخۆی  فرێمسک ڕێژ، بەرپرسە عێڕاقێکان ئاماژەیان بەوە کردوە لە ڕۆژی پێنجشەمەوە تا ئەمڕۆ ١٠ کەس کوژراون لە کاتی ڕوبەڕوبونەوەکان لە نێوان هێزە ئەمنیەکان و خۆپیشاندەران.

هەروەها سەرچاوە تەندروستیەکان ئاماژە بەوە دەکەن زیاد لە ١٠٠ بریندار هەیە و یەک لەو بریندارانە بە هۆی سەختی برینەکەیەوە سەر لە بەیانی ڕۆژی جومعە کۆچی دوایی کردوە.

هەروەها نوێنەری سیستانی لە کاتی نوێژی بە کۆمەڵی هەینیا لە شاری کەربەلا ئاماژەی بەوە کرد"پێویستە بەزوترین کات هەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجام بدرێت و بە داوای خۆپیشاندەرانەوە بێن، چونکە ئەوە گرژی و ئاڵوزی زۆری بە دوای خۆیدا هێناوە بۆ وڵاتەکەمان".

خۆپیشاندەران لە دەربڕینی ناڕەزایەتێکان بەردەوامن لە گۆڕەپانی تەحریر و ٣ پردی سەرەکی لە بەغدا و چەند ناوچەیەکی دیکە، هەروەها لە ڕوبەڕوبونەوەدان لەگەڵ هێزە ئەمنیەکان.