لە بارەی پێشێلکردنی سەروەری خاکی عێراق، بالیۆزی تورکیا بانگهێشی بەغداد کرا

محەمەد عەلی حەکیم وەزیری دەرەوەی عێراق بانگێشتی بالیۆزی تورکیای کرد بۆ بەغداد، دەربارەی ئەو هێرشەی کە کرایە سەر کەمپی مەخمور و زیانی گیانی لێکەوتەوە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێڕاق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد کە وەزارەتی دەرەوە بە توندی ئەو هێرشە شەرمەزار دەکات کە بووە هۆی گیانلەدەستدان و خاپور کردنی دەسکەتەکانمان.

هەروەها ڕاشیگەیاند وەزارەتی دەرەوەی عێراق بانگێشتی بالیۆزی تورکیا دەکات و ڕاگەیەندراوێکی ناڕەزایی پێشکەش دەکات.

ئەم هەڵوێستەش لە کاتێکدایە بەرپرسی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێڕاق ئاماژەی بەوە کردووە، فرۆکە جەنگیەکانی تورکیا سنوری عێڕاقیان بەزاندوە و ئەم هەڵوێستەشی بە سنووربەزاندن ناو برد و وتی" ئەمە سوکایەتی پێکردنە" داوای کرد کە جارێکی تر دوبارە نەبێتەوە.

ز.ش