لە باشوری عێراق ١٣ خۆپێشاندەر کوژران

لە شارەکانی زیقار و ناسریە لە باشوری عیراق  ژمارەی قوربانیانی خۆپێشاندەر بۆ ١٣ کوژراو ٧٥ بریندار بەرز بۆیەوە، قەدەغەی هاتوو چوو لە پارێزگای زەیقار ڕاگەیندرا.

ئەمرۆ پێنجشەممە  لە ئەنجامی گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان خۆپێشاندەران هێزە ئەمنیەکان لە باشوری عێراق ژمارەیەکی زۆر لە خۆپێشاندار کوژراون و بریندار بوون، بە پێی زانیاریە سەرتایەکان تەنها ئەمرۆ لە شارەکانی ناسریە و زیقار  لە باشوری عێراق  ١٣ خۆپێشاندەر  کوژراون و ٧٥ تریش بریندار بوون.

سەرچاوەیەک لە بەرێوبەرایەتی تەندروسی ناسریە بە کەناڵی العربیە ڕاگەیاندوە:" لە ئەنجامی گرژی و ئاڵۆزەیەکانی ئەمرۆ تەنها لە پارێزگای ناسریە ١٣ خۆپێساندەر کوژراون، ٧٥ تریش بریندار بوونە".

بەرز بوونەی ڕێژی ئاڵۆزی لە نێوان هێزە ئەمنیەکان خۆپێشاندەران  لە کاتێکدایە ئەمرۆ پێنج شەممە   حکومەتی عێراق (هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی قێرانەکان)ی لە پارێزگاکانی عێراق ڕاگەیاند، بۆ هێورکردنەوەی دۆخکە.

هۆبەی ڕاگەیاندی ئەمنی عێراق لە بەیانامەیکدا ڕایگەیاند:" دروستکردنی هۆبەی بەرەنگار بوونەوەی قەیرانەکان لە پارێزگاکانی عێراق، بۆ چەسپاندی یاسا و پاراستنی هاوڵاتیان و هەموو داموو دەزگاکانی حکومەتە لە هەر گرژی و ئاڵۆزیک".

هاوکات ئێوارەی دوێنی  چوارشەممە خۆپێشاندەران لە شاری نەجەفی باشوری عێراق هەڵیانکوتایە سەر کۆنسوڵخانەی ئێران، بە تەواوەتی سوتاندیان.

ڕ..ح