لە باکوری بەغداد دەنگی تەقینەوەیەکی گەورە بیسترا

لە ناوچەی تاجی باکوری بەغداد دەنگی تەقینەوەیەک بیسترا و ڕاگەیاندنە عێڕاقێکان ئاماژە بە بۆردومانی کاروانێکی ئۆتۆمبێلی هێزەکانی حەشدی شەعبی دەکەن لە لایەن ئەمەریکاوە.

بەپێی ڕاگەیاندنە عێڕاقیەکان لە ناوچەی ناجی باکوری بەغداد دەنگی تەقینەوەیەکی گەورە بیسترا و لە ئەنجامدا دوو ئۆتۆمبێل کرایە ئامانج، هەروەها ئەو سەرچاوانە ئاماژە بەوەش دەکەن لەو هێرشە بەرپرسێکی باڵای حەشدی شەعبی کراوەتە ئامانج.

 

هاوکات ئاژنسی هەواڵی رۆیتەرس ڕایگەیاند لە ئەنجامی هێڕشێکی ئاسمانی ئەمریکا لە ناوچەی تاجی باکوری عێراق ٦ کەس کوژراون، بەڵام تاکو ئێستا لایەنە پەیوەندیدارەکان دروستی بابەتەکەیان پشت ڕاست نەکردۆتەوە.  

هەروەها فایەق شێخ عەلی کەسایەتی سیاسی عێڕاق لە تویتێکدا ئاماژە بەوە دەکات لە چەند سەرچاوەیەکی تایبەت ئاگادار کراوەتەوە بەهۆی ئەو لێدوانە توندانەی سەرکردەکانی حەشدی شەعبی، ئەمەریکا لە چەند کاتژمێری داهاتودا هێرشی ئاسمانی لە عێڕاق ئەنجام دەدات.