لەبەسرەخۆپیشاندان دەستیپێکردەوە

بەرە بەیانی ئەمڕۆ لە شاری بەسرەی عێراق خۆپیشاندان دەستى پێکردەوە و خۆپیشاندەران داواى بەدەستهێنانى هەلى کار و زیادکردنى خزمەتگوزارى دەکەن.

بەیانى ئەمڕۆ بەسەدان خۆپیشاندەر لەبەردەم کێڵگەى نەوتى باکور لە پارێزگاى بەسرە، کۆبوونەوەو و لەدژی نەبوونی خزمەتگوزاری و هەلی کار ناڕەزایەتى دەردەبڕن.

خۆپیشاندەران داواى بەدەستهێنانى هەلى کار دەکەن لەگەڵ زیادکردنى خزمەتگوزارى لە ناوچەکانیان، کە نزیکە لە کێڵگەى نەوتى باکور لە بەسرە.

جێگەی ئاماژەیە کە شاری بەسرە ماوەیەکە نائارامە و خەڵک لەدژی دەسەڵاتی ناوەندی و گەندەڵی ڕژاونەتە سەر شەقامەکان. بە پێی ئامارەکان ٣٠ هاووڵاتی لەوخۆپیشاندانانەدا کوژراون.

ک-ش